"سووریه" دووایین هاوپه‌یمانی ستراتێژیکی رووسیه له "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست"
سۆران سەلیمی
سه‌رچاوه‌کان باس له نێزیک به
٥٠٠ هه‌زار کوژراو و چه‌ندین ملیۆن ئاواره له ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریه
ده‌که‌ن، دووای ٥ ساڵ هێشتاش دوورنیگای قه‌یران نادیاره و هیچ یه‌ک له لایه‌نه‌کان
هێزی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان نیه، وڵات به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێم دابه‌ش بووه که له
هێزه‌کانی حکوومه‌تی "به‌شار ئه‌سه‌د" بگره هه‌تاکوو به‌ره‌ی
"نوسره"سه‌ر به قاعیده و "داعش" و "ئه‌رته‌شی
ئازاد" له‌خۆده‌گرێت، ئه‌گه‌ر رۆژاوای کوردستانیش به‌و دابه‌ش بوونه زیاد
بکه‌ین ده‌رده‌که‌وێت که له کرده‌وه‌دا "سووریه" له کاتی ئێستادا
لانیکه‌م "پێنج" هه‌رێمی جیاوازی سه‌ربه‌خۆی نافه‌رمی ئه‌زموون ده‌کات.
روونه که قه‌یرانی سووریه دووای شه‌ڕی سارد یه‌کێک له ئاڵۆزترین ناکۆکیه‌کانی
سه‌رده‌مه و دووای ٥ ساڵ شه‌ڕ و سه‌دان هه‌زار قوربانی و ئاواره ده‌ره‌نجام و
کۆتاییه‌که‌ی هه‌ر نادیاره و ته‌نانه‌ت که‌متر لێکۆڵه‌رێکی سیاسی ده‌وێرێت
کۆتاییه‌که‌ی پێشگۆیی بکات؛ هۆکاری ئه‌وه‌ش زیاتر له‌به‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ده‌یان
وڵاتی ناوچه‌یی و جیهانیه که هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی کورت و درێژ
ماوه‌ن له ناوچه‌که و ئێستاش له سووریه له "حکوومه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی
ئامریکا" تا "یه‌کێتی ئۆرووپا"و وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که هه‌تاکوو
چین و هه‌ڵبه‌ته ئێران، هه‌ر یه‌که خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ته‌نانه‌ت
ستارتێژیکن له‌و قه‌یرانه‌دا. به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا رۆڵ، سیاسه‌ت، دژکرده‌وه و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رووسیه له‌و وڵاته و له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستادا جیاواز و
جێگای تێرامانه، تا ئه‌و جێگایه که بێگومان پاڵپشتی روون و ئاشکرای رووسه‌کان
له به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نانه‌ت له رووی سه‌ربازیه‌وه هۆکاری یه‌که‌می کۆتایی نه‌هاتن
به‌و شه‌ڕ و کوشت و بڕه پێناسه ده‌کرێت یان لانیکه‌م وا پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێت.
به‌ڵام لێره‌دا یه‌ک پرسیاری ساده دێته ئاراوه: بۆ به پێچه‌وانه‌ی
"لیبی" ئه‌مجاره‌یان رووسه‌کان گۆڕه‌پانیان بۆ نارازیان چۆڵ نه‌کرد و نه‌یانهێشت
حکوومه‌تی "ئه‌سه‌د" برووخێت؟!!! پرسیارێک که ئه‌گه‌رچی زۆر ره‌هه‌ندی
جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت و ته‌نانه‌ت تا هێندێک ئاڵۆز و کۆمپلێکس ده‌بێت به‌ڵام
وڵامی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که لانیکه‌م مێژوویه‌کی ٧٠ ساڵه‌ی هه‌یه، واته له
١٩٤٤ و یه‌که‌م پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریه‌کان له‌لایه‌ن رووسه‌کانه‌وه. له‌م کورته
باسه‌دا هه‌ول ئه‌ده‌ین به‌پێی مه‌جال به چه‌ند ره‌هه‌ندێکی بابه‌ته‌که ئاماژه‌یەکی
کورت بکه‌ین و بگه‌ینه وڵامی پرسیاره‌که‌مان.
ئا- مێژووی پێوه‌ندیه‌کانی رووسه‌کان
و سووریه
راستی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌رچی هه‌ر
سه‌دان ساڵ پێش ئێستا و له سه‌رده‌می "تێزاره‌کان" و له‌سه‌ر بنه‌مای
سیاسه‌تی ده‌ست پێراگه‌یشتن به "ئاوی گه‌رم" و به واتایه‌کی دیکه
"ئاوه ئازاده‌کان"، رووسه‌کان به‌رده‌وام چاوێکیان له وڵاتانی باشووری
سنووره‌کانی خۆیان و یه‌ک له‌وانه "ئێران" بوو، به‌ڵام یه‌که‌م پێوه‌ندی
فه‌رمی نێوان "مۆسکۆ" و "ده‌مێشق" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی
١٩٤٤ واته دوو ساڵ پێش سه‌ربه‌خۆۆیی فه‌رمی سووریه له وڵاتی فه‌ڕانسه. دوواتر
که کۆماری سووریه داده‌مه‌رزێت به‌هۆی هاوسنووری له‌گه‌ڵ ئیسراییل روون بوو که
سووریه‌کان هه‌وڵ بده‌ن هاوپه‌یمانێکی به‌هێز بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا
"سۆڤیه‌ت" ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بوو. له‌ساڵانی دوواتر پێوه‌ندیه‌کانی
سووریه و سۆڤیه‌ت زۆرتر له‌ژێر سێبه‌ری پێوه‌ندیه‌کانی "میسر"ی"جه‌ماڵ
عه‌بدۆلناسر" وه‌کوو گرنگترین هاوپه‌یمانی جه‌مسه‌ری سۆسیالیستی له جیهانی
عه‌ره‌بدا بوو، به‌ڵام پاش مردنی ناسر و سیاسه‌تی نوێی " ئه‌نوه‌ر
سادات" که ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ "ئیسراییل" و رۆژاوا بوو، له‌ناکاو
له‌ده‌یه‌ی ١٩٧٠ی زایینی‌دا سووریه بوو به هاوپه‌یمانێکی گرنگی سۆڤیه‌ت له ناوچه‌که
و له به‌رامبه‌ر یارمه‌تی ئابووری و سه‌ربازی مۆسکۆ، ده‌مێشق رازی بوو که به‌نده‌ری
"ته‌رتووس" وه‌کوو پێگه‌یه‌کی سه‌ربازی ستراتێژیک بنێته خزمه‌تی رووسه‌کان.
له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵ واته تا رووخانی سۆڤیه‌ت، سووریه به باشترین شێوازی مومکین له‌و
پێوه‌ندی و هاوپه‌یمانیه که‌ڵکی وه‌رگرت و له‌رێگای یارمه‌تیه‌کانی سۆڤیه‌ته‌وه
توانی تا راده‌یکی زۆر هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌که بپارێزێت و خۆی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
هێزی سه‌ربازی ئیسراییل که تواناکانی ئاشکرا بوو لابدات که هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی
سیاسه‌ته‌کانی سۆڤیه‌ت بوو. ئه‌گه‌رچی به رووخانی سۆڤیه‌ت و هاتنی
"یێلتسین"، رووسه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی ١٠ ساڵه وازیان له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست هێنا به‌ڵام دووای ئه‌وه‌ی که حکوومه‌تی نوێی رووسیه سه‌قامگیریه‌کی
به‌خۆوه بینی و دووای ده‌سه‌ڵات گرتنی "ڤیلادیمیر پۆتین" روانگه و سیاسه‌تی
ئه‌و وڵاته لەهه‌مبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دۆستانی پێشووتری سۆڤیه‌ت، به‌تایبه‌ت
سووریه، گۆڕانی به‌خۆوه بینی و سه‌رله‌نوێ پێوه‌ندیه‌کان گه‌رم و گوڕی به‌خۆوه
بینی، تا ئه‌و جێگایه که هه‌واڵنێریه‌کان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن له‌ساڵی ٢٠٠٦ دا له
به‌رامبه‌ر هێندێک ئیمتیازی سووریه‌کان به روسیه، پۆتین هه‌موو ١١ ملیارد دۆلار
قه‌رزی ده‌مێشق به سۆڤیه‌تی به‌خشی و وازی لێهێنا. بۆیه ئه‌گه‌رچی دووای کۆتاییهاتنی
شەڕی سارد سیاسه‌تی مۆسکۆ لەهه‌مبه‌ر ئیسراییل گۆڕانی به‌سه‌را هاتبوو به‌ڵام
رووسه‌کان باش ده‌یانزانی به هه‌ر شێوازێک ئیسراییلیه‌کان هاوپه‌یمانی ئامریکان و
ده‌بێت بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی هێزه‌کان له ناوچه دیسان له ناو عه‌ره‌به‌کاندا
به دووای دۆست و هاوپه‌یماندا بێت که هه‌ڵبه‌ت سووریه باشترین هه‌ڵبژارده بوو،
بۆیه به‌هاتنی پۆتین ئه‌و پێوه‌ندیه دیسانه‌وه که‌وته سه‌ر ره‌وتی جاران و هه‌ر
دوولا هه‌وڵیاندا له‌و پێوه‌ندیه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بپارێزن.
ب_ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رووسیه
له سووریه
ئه‌گه‌رچی روونه و پێشتریش له
وتارێکدا باسم کردووه- رووسه‌کان به‌گشتی له سێ روانگه‌ی سیاسی، ئابووری و ئه‌منیه‌تیه‌وه
ده‌ڕواننه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام له‌م نێووانهدا "سووریه"
خاوه‌ن گرنگییه‌کی تایبه‌ته.
١-سووریه له‌روانگه‌ی ژئۆپۆلۆتیکهوه پێگه‌یه‌کی به‌رچاوی
له ناوچه‌که‌دا هه‌یه، واته له سێ رێیانی نێوان ئافریقا و ئاسیا و ئۆروپا و
هه‌روه‌ها له که‌ناره‌کانی ده‌ریای "ناوه‌راست"دایه. واته له‌رێگای
سووریایه‌وه هێزه‌کانی رووسیه هه‌م ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌و هه‌رێمه
بپارێزن، هه‌م له‌رێگای کاناڵی "سۆئێز" ده‌ستیان بگاته ده‌ریای
"سوور" و ئۆقیانووسی "هێند" و هه‌روه‌ها له‌رێگای "جهبهلۆلتاریق"
هێزی ده‌ریایی ره‌وانه‌ی ئاوه‌کانی "ئاتلانتیکی باکوور" بکه‌ن، بۆیه
سووریه له سیاسه‌تی ناوچه‌یی و جیهانی روسیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌توانێت
رۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بێت که هه‌یه‌تی.
٢-به‌هۆی هاوسنووری نێوانی ئیسراییل و سووریه، ده‌مێشق
پێویستیه‌کی زۆری به هاوپه‌یمان و پاڵپشت هه‌یه که بتوانێت خۆی بپارێزێت و له‌و
پێناوه‌شدا ئاماده‌یه ئیمتیازی پێویست بدات. رووسه‌کان له‌و راستیه به باشی
ئاگادارن و ده‌زانن ده‌توانن له‌و رێگاوه جگه له به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیاز/ پێگه‌ی
سه‌ربازی ته‌رتووس یه‌ک له‌وانه‌یه- نفووز بکه‌نه ناو جیهانی عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها
به پاڵپشتی له سووریه‌کان به جۆرێک هاوسه‌نگی هێزه‌کان ببپارێزن و رێگر بن له
نفووزی زیاتری ئامریکا. ئه‌گه‌رچی له دووای رووخانی سۆڤیه‌ت سیاسه‌تی رووسه‌کان لەهه‌مبه‌ر
ئیسراییل گۆڕا و ئاڵۆگۆڕێکی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی به‌ڵام مۆۆسکۆ باش ده‌زانێت هه‌تا
هه‌تایه ئیسراییل یه‌که‌م و گرنگترین هاوپه‌یمانی ئامریکایه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه
له‌دووای شه‌ڕی یه‌که‌می عێراقه‌وه زۆرێک له وڵاتانی عه‌ره‌ب روویان له ئامریکا
کرد، بۆیه بێ ئه‌وه‌یکه بیهه‌وێت هاوسه‌نگی هێزه‌کان به قازانجی سووریه بگۆڕێت،
هه‌وڵ ئه‌دات به یارمه‌تی سه‌ربازی به‌رته‌سک له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ر
به هه‌رجۆره هێژمۆنیهکی ته‌واوی ئامریکا له ناوچه‌که بگرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یکه
رووسه‌کان باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر سووریه برۆخێت ره‌نگه دواتر سه‌ره‌ی ئێران بگات و
به‌م شێوه دووایین جێگه پێیان له هه‌رێمه‌که بسرێته‌وه که هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه بەمانای
خه‌سارێکی گه‌وره‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناوچه‌یی رووسیه له‌و هه‌رێمه‌دا.
٣-له‌کاتی ئێستادا و به‌تایبه‌ت دووای رووخانی حکوومه‌تی
قه‌زافی، سووریه ته‌نیا بازاری گه‌وره‌ی به‌رهه‌مه‌کانی رووسیه‌یه، جا له چه‌ک
و چۆڵەوە بگره هه‌تا به‌شی وزه و دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز هه‌تا به‌شه‌کانی
کشت و کاڵ و پیشه‌سازی. ئه‌گه‌رچی سووریه بۆخۆی خاوه‌ن ئابووریه‌کی مه‌زن نیه،
به‌ڵام له لایه‌ک له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا و دووایین وڵاتی ژێر کاریگه‌ری و نفووزی
رووسه‌کانه له ناوچه و، دووهه‌میش ده‌توانێت ببێت به ده‌روازه‌یه‌ک بۆ وڵاتانی
دیکه به‌تایبه‌ت وه‌کوو لۆبنان و ره‌نگه فلستین و ته‌نانه‌ت باکووری ئافریقا و
هه‌ڵبه‌ت له‌رێگای هاوپه‌یمانی نێوان به‌غدا و تاران بۆ بازاڕه‌کانی عێراق. له‌کاتی
ئێستادا ده‌یان کۆمپانی رووسی له سووریه سه‌رقاڵی ده‌یان پرۆژه‌ی ژێرخانی و مه‌زنن،
له‌وانه کۆمپانیای نه‌وتی "تات"، "ستاوترانس" که به‌شێکی له
کۆمپانی به‌ناوبانگی "گازپرۆم"، "رێزاتۆم" و "تێخنۆپرامیک
سپۆرت" که له بواری وزه‌ی ناوه‌کی چالاکن، کۆمپانی "ئۆڕالماش" که
له‌به‌شی ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز ئیش ده‌کات، "تراکتۆرنیه زاڤۆدی" که
له بواری کشت و کاڵ چالاکه و گرووپی "سینارا"و گرووپی
"سیترۆنیکز" و ده‌یان کۆمپانی دیکه که له سووریه چالاکن و مه‌جال به
که‌متر وڵاتێکی دیکه ده‌ده‌ن که له‌و وڵاته وه‌به‌رهێنانی هەبێت. بۆیه رووسه‌کان
باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر بێت و حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د برووخێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
که رێژیمی دوواتر هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌ژێر پێ بنێت و بازاره‌کانی بنێته
به‌رده‌ستی ئامریکا و یه‌کێتی ئۆرووپا، هه‌ڵه‌یه‌ک که سه‌باره‌ت به لیبی کردی و
له کرده‌وه‌دا لیبی له ده‌ستی رووسه‌کان ده‌رچوو، ئه‌گه‌رچی روونه که سووریه
به‌هۆی پێگه‌ی ژئۆستراتێژیکی خۆی خاوه‌ن گرنگیه‌کی تایبه‌ته بۆ رووسه‌کان.
٤-رووسیه له‌ساڵانی دووای رووخانی سۆڤیه‌ت، له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی
نوێ و هه‌ڵبه‌ت قه‌یرانساز ده‌سته‌ویه‌خه بووه، ئه‌ویش رادیکاڵیسمی ئیسلامی له
سنووره‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی "چێچێن" و
"داغستان"ه. له باشووری رووسیه زیاتر له ٢٠ ملیۆن موسڵمان ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌ن که له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا به‌توندی رویان له‌جۆرێک رادیکاڵیسمی
سه‌له‌فی و ته‌نانه‌ت به‌شێوازی قاعیده کردووه و هێندێک جاریش خوازیاری جودا
بوونه له رووسیهن، وێنه‌ی قه‌یرانی چێچێن له‌ساڵه‌کانی نیوه‌ی ده‌یه‌ی ٩٠ی
زایینی سه‌ده‌ی پێشووه. مۆسکۆ باش ده‌زانێت که هه‌رجۆره ده‌سه‌ڵاتگرتنی
رادیکاڵیسمی ئیسلامی له‌هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، راسته‌وخۆ کاریگه‌ری ئه‌منیه‌تی
ده‌کاته سه‌ر موسڵمانانی ئه‌و وڵاته و ئه‌گه‌ری تێکچوونی باری ئه‌منی له‌و هه‌رێمانه‌دا
زۆره، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یکه زۆرێک له میلیشیاکانی پێشووی قاعیده و ئێستاش به‌ره‌ی
نوسره و هه‌روه‌ها "داعش" خه‌ڵکی باشووری رووسیان که دوواتر ده‌توانن
بگه‌رێنه‌وه زێدی خۆیان و سه‌رله‌نوێ قه‌یرانی ده‌یه‌ی ١٩٩٠ دووپات بکه‌نه‌وه؛
له کاتێکدا به‌ڵگه‌کان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که عه‌ره‌بستانی سعوودی به‌ته‌واو
توانایه‌وه له موسڵمانانی ناڕازی رووسیه پاڵپشتی ده‌کات، عهرهبستانێک که
هاوپه‌یمانی نه‌ریتی ئامریکایه له ناوچه‌که، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین
که مه‌ودای نێوان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سنووره‌کانی باشووری رووسیه زۆر که‌مه
و له‌هێندێک خاڵ که‌متر له ١٠٠٠ کیلۆمێتره. بۆیه رووسه‌کان باش ده‌زانن که له‌و
قۆناغه‌دا بۆ ئه‌وه‌یکه به‌ربه هه‌رجۆره په‌ڕه‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی رادیکاڵیسمی
ئیسلامی بگرێت ده‌بێت به‌تەواوی هێزه‌وه له قه‌یرانی سووریه ده‌ستێوه‌ردان بکات
و به‌هه‌موو تواناوه نه‌هێڵێت ئه‌و به‌ره‌یه هێز بگرێت، که هه‌ڵبه‌ت له‌و ره‌هه‌نده‌وه
به‌ڕای نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئامریکا تا راده‌یکی زۆر هاوبهرژهوهندیه،
بۆیه له‌هێندێ خاڵ له‌گه‌ڵ واشینگتۆن‌دا ته‌بایه و له پرسی سووریه هێندێک جار
له‌یه‌ک نێزیک ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یکه رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ
پاراستنی ئاسایشی ئیسراییل زۆر به‌قازانجتره تا حکوومه‌تێکی نه‌ناسراوی داهاتوو
که ره‌نگه روانگه‌یه‌کی ئیسلامی هه‌بێت.
٥-سووریه له رێگای قه‌یرانی ئیسراییل-عه‌ره‌ب مه‌جالێکی
دیکه بۆ ئاماده‌بوونی رووسه‌کان له هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
رووسه‌کان به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه و به ئه‌ستۆگرتنی رۆڵی ناوبژێوان که سووریه‌کان
زۆریان به دڵه، ده‌توانێت رۆڵێکی ئه‌گه‌رچی لاواز یان که‌مره‌نگ له‌و هه‌رێمه
بگێڕن و نه‌هێڵن به‌ته‌واوه‌تی ئاسه‌واریان له سیاسه‌تی ئه‌و ههرێمەدا بسڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌یه که به ره‌چاوکردنی سیاسه‌تی پاراستنی هاوسه‌نگی هێزه‌کان
له‌لایه‌ک و پاڵپشتی له وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی فه‌لستینی له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌توانێت
هه‌م له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئیسلامی هه‌رێمه‌که و هه‌م له‌سه‌ر موسڵمانانی ناوخۆی خۆی
کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت و وای نیشان بدات که به‌و شێوه له قه‌یرانی
ئیسراییل-عه‌ره‌ب ئه‌وه لایه‌نگری مافی فهلستینیهکانه بۆ سه‌ربه‌خۆۆیی و کۆتاییهێنان
به داگیرکاری ئیسراییل، به‌ڵام خاڵی جێگای ئاماژه ئه‌وه‌یه که مۆسکۆ به‌هیچ
شێوه‌یه‌کیش ئاماده نیه دڵی ئیسرایییل زۆر بێنێته ئێش و له ریالیزمێکی نوێ له‌و
پڕۆسه پێره‌وی ده‌کات. به‌ڵام به‌هه‌رشێوه له‌رێگای سووریه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی
به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌توانێت به شێنه‌یی بوونی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا
گارانتی بکات و ئه‌و وڵاته وه‌کوو به‌ره‌ی سێهه‌م بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ
ئامریکا به‌کار بێنێت و سیاسه‌تی هاوسه‌نگی هێزه‌کان به باشی جێبه‌جێ بکات تاوه‌کوو
ئامریکا نه‌توانێت هێژمۆنی خۆی به ته‌واوه‌تی له‌و هه‌رێمه‌دا بچه‌سپێنێت.
کۆتایی:
به‌هه‌رشێوه روونه که له‌قه‌یرانی
سووریه که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی مرۆڤی لێ که‌وتووته‌وه، ته‌نیا فاکته‌ری
ناوخۆیی کاریگه‌ر نیه و ده‌یان ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌ریه‌که و به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له‌و قه‌یرانه‌دا تێوه‌گلاون، واته هه‌ر به‌هۆی ناته‌بایی
به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه‌یه که تاکوو ئێستا رێگاچاره‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی
بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و روونیش نیه به‌راستی چ کات و به چ شێوه‌یه‌ک ئه‌و قه‌یرانه
کۆتایی پێبێت، به‌ڵام زۆر ئاشکرایه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌که هه‌ر
ئێستاش کۆتایی پێبێت و ئاشتی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته ره‌نگه چاره‌ک یان نیوسه‌ده
کات پێویست بێت بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی سووریه و له‌بیرکردن و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری
ئه‌و شه‌ڕ و قه‌یرانه. به‌ڵام له‌ره‌هه‌ندی سیاسی و جیهانیه‌وه بێگومان رووسه‌کان
ئه‌گه‌رچی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌کوو هێڵی سوور ره‌چاو ناکه‌ن به‌ڵام به‌هێچ شێوه‌یه‌ک
ئاماده نین چیدیکه واز له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بێنن، به‌تایبه‌ت ئێستا که ته‌نانه‌ت
له رووی سه‌ربازیه‌وه ئاوێته‌ی شه‌ڕه‌که بوونه. وه‌کوو خاڵی کۆتایی ده‌بێت
ئاماژه به وته‌یه‌کی "برژێنسکی" راوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌وڵه‌تی
"جیمی کارتێر" بکه‌ین که ده‌ڵێت: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێکمان خسته گه‌ڕ
که هه‌لوومه‌رج بۆ هێرش و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی سۆڤیه‌ت له "ئه‌فغانستان"
ئاماده بکه‌ین که تووشی شه‌ڕێک له چه‌شنی شه‌ڕی "ڤیتنام" ببن! پێده‌چێت
ئێستاش مێژوو دووپات کراوه‌ته‌وه و رووسیا ئاوێته‌ی شه‌رێک بوو که به ئاسانی
ناکرێت کۆتاییه‌که‌ی پێشبینی بکرێت و ئه‌وه ٥ ساڵیشه درێژه‌ی هه‌یه و ده‌ره‌نجامه‌که‌ی
هه‌ر ناروونه.
سه‌رچاوه‌کان":
(Harmer ,2012)
(Trenin, 2010, pp.3-4)
Stepanova,2006))
(Bagdonas, 2012, p.64)
.(Gorenburg,2012)
(داوود کیانی، زهره خان محمدی١٣٩٢)
ئه‌م بابه‌ته 3726
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:57:04/07/2016