ساڵی نوێی خوێندن و تێڕامانێک


موختار ئەحمەدی 


پەروردەو بارهێنان لە هەر کۆمەڵگایەک بەردی بناغەی ئەو کۆمەڵگا پێک دێنێت و داهاتووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و گەشەی هەمەلایەنەی کۆمەڵگا لە هەموو ڕەهەندەکانەوە بەندە بە پەروەردەی تەندرووست و پێشکەوتوی بواری پەروەردەوە.


نەتەوەکانی بندەستی ئێران بە ئێمەی کوردیشەوە زیاتر  تووشی هەڵاواردن و بێ مافی و  بێبەش بوون لە خوێندن ب زمانی دایکی هاتوون و ئەمەیش وایکردووە کە قوتابی دەبێ هەم فێری زمانی نەتەوەی باڵادەست ببێت و هم دەبێت فێری زانستێک بێت کە لە زۆر رووەوە ئێمەی کورد لێی بەدوورین و لەگەڵ سایکۆلۆژی ئێمە نایەتەوە.

وانەکانی خوێندن لەرووی تایبەتمەندی و ناوەرۆکەوە زیاتر تووشی ئاسیمیلەیەکی ئایینی و  مەزهەبی بووەتەوە کە بەجێگای فێری  هەڵسووکەوتی تەندروستی کۆمەڵایەتی و فێری کلتووری پێشکەوتووی سەردەم بکرێن دەیانبەنەوە چاخەکانی مێژووی کۆن و باسی سولەیمان و یوسوف و داستانە ئاینی و مزهەبیەکان دەکرێن کە هیچ خزمەتێک بە باری پێشکەوتوویی کۆمڵگا و تەعامولی داهێنەر و خزمەتگوزار ناکات.

ئەگەر رێژەی تەمەنی لەشفرۆشی، رێژەی تەمەنی دزی و لادانە کۆمەڵایەتییەکان، هاتنەخوارەوەی تەمەنی خۆکوژییەکان، زۆرتر بوونی زیندانیانی لاوان و گەنجان و هەمو لادانە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای ئامڕۆی ئێران بووەتە قەیران و دەوڵەت ناتەوانە لە چارەسەرکردنیان هەمووی هەڵدەگەڕێنەوە بۆ پەروەردەی سەقەتی سیستەمی پەروەردە لە ئێراندا.

جۆری سیستەمەی حاکم و تێڕوانینی بە پەروەردە لەوڵاتانی نادیمۆکراتیکدا خۆی دەرخری راستیەکە کە هەمو وزەو تواناکان لەباری ماڵی، مرۆیی و جۆر و شێوازی خوێندن دەبێ لەخزمەت ئامانجەکانی نیزامی حاکم دا بێت کە لە ئێران و لە کوردستانیش هەر ئەوە پێڕەو، هەدایەت و مودیریەت کراوە. مامۆستای پرورشی و دواتر دینی و کتێبەکانی دیکەی وەک کۆمەڵایەتی و فارسی پڕن لە هێژموونی فاشیزمی فارس و مەزهەبی شیعە کە لێرادا رژیم چەند ئامانجی هەبووە.

دابەشکردنی ئێمەی کورد بەسەر دو مەزهەبی شێعەو سونەدا کە نزیک بە چوار میلیۆن شێعەی کوردمان هەیە ک پێڕەوی لە مەزهەبی شێعە دەکەن. دەیەوێت لە رێگای ئەو تاکتیکەوە خزمەت بە ستراتێژی درێژماوەی خۆی کە هەمانا چاندنی تووی نیفاق و دوبەرکایەتییە لەناو ئێمەی کوردا. بڵام بەخۆشیەوە سەرەڕای دابین کردن و سەرف کردنی میلیاردها دۆڵار بودجە بەدرێژایی چل ساڵی رابردوو نەیتوانیووە بە ئامانجەکانی خۆی بگات و هەستی نەتەوەبوون و ئەو هاودەنگی و یەکڕەنگییە لەناو کوردانی رۆژهەڵاتدا قڕبکات و بەئامانجی خۆی بگات. لەکاتی بومەلەرزی کرماشان ئخەڵکی کورد ئاوێکی ساردیان بەدەستی رژیمدا کرد و ئەو مەسێجەیان بە دەسەڵاتی پاوانخواز دا کە تۆ ناتەوان و شکستخواردوو بوویت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانت ک بێجگە لە دوژمنکاری هیچ شتێکی نوێ و پێشکەوتنخوازانەت بۆ ئێمە نبووە. ئەسڵ و بەندەکانی ۱٥٫۱۷و ۱۹یاسای بنەڕەتی رژیم بۆ نەتەوە بندەستەکان کە لە مافەسەرەتاییەکانی هەرنەتەوەیەکە پاش چل ساڵ لە پەسەندکردنی هێشتا نەحراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و وەک خەونێکی وەدینەهاتووی لێهاتووە

کۆمەڵایەتی: ئەگەر سەیری تێپەڕبوونی زەمەن بکەین تا هاتووە کۆمەڵگا تووشی توندوتیژی زیاتر بووە. بەجێگای ئەوەی پەروەردە لە خزمەت کۆمەڵگایەکی تەندرووست دا بێت، پەروەردە منداڵانی بەرەو توندوتیژی کۆمەڵایەتی بردووە. ئەمە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکار یەکەم ناوەرۆکی وانەکان دوهەم نائۆمێد بوون بەداهاتوو کە ئێستا ئەگەر سەرێک لە شەقامی هەرشارە بدەین دەبینین ئو کەسانەی کە وێندنی باڵایان تەواو کردوە خەریکی دەست فرۆشی یا لە سنوورەکان خەریکی کۆڵبەرین. بەپێی لێکدانەوەو راڤەی کۆمەڵناس و دەرونناسان یەکێکلە ۆکارکانی توندوتیژ بوونی تاکی کۆمەڵگا هەڵدگەڕێتەوە بۆ پەروردەی سەقەت. سیتەمی پەرواردەی ئێمە تاک فێری خۆشەویستی،خۆنەویستی و فێربوونی زانست ناکات کە ئاجێندای خزمەتکردنی زانستیانە بە کۆمەڵگا بێت. بەڵکو هەوڵی پەروەدە ئەوەیە کە زانست لە هەموو رویەکەوە لەخزمەت ئامانجەکانی رژیمدا بێت

میدیا و ئاسیمیلەی زمانی و کلتووری کە تا ئێستا وەک ئەسڵێکی نەگۆڕ پێڕەو کراوە بەجێگای خزمەتکردن وەک گورزێکی سەرکووت کەڵکی لێوەرگیراوە.

سیستەمی پەروەردەی دیمۆکراتیک ، لە دەوڵەت و سیستەمی دیمۆکراتیکەوە سەرچاوە دەگرێت. لە سیستەمی دیمۆکراتیکدا کە لە ئوروپا دەبیندرێ بە لەبەرچاوگرتنی ماف و داخوازیە ئێتنیکی و نەتەوەییەکان و داڕشتنی پلانێکی سەردەمیانە بۆ پەروەردە کە تاکی سەربەخۆ و مافخواز و دیمۆکرات پەروەردە دەکات لەسەر کارەو ئەمە لە ئاکامی بوونی دەسەڵاتی دیمۆکراتیک و سیستەمی حوکمڕانی وەک  رۆژئاوایە. لەوەها سیستەمێکدا هەمو ئاجێنداکان ڵەباری کۆمەڵایەتی، کلتووری، سیاسی لەخزمەت گەشەو پێشکەوتنی هەمەلایەن و هەمەڕەهەندی کۆمەڵگا دەبێت. لێرەدا پێوانەکان هەڵسووکەوتی باش،کرداری چاک و زانست لەخزمەت گەشەی کۆمەڵگادایەو بایەخە دیمۆکراتیکەکان وەک لوتکەی ئاجێنداکان پێورەو لەوڵاتانی هاوشێوەی  ئێرانیش هەمو پێوانەیەک لەخزمەت ئایدۆلۆژی زاڵدایە. لێڕەدا جیاوازیەکان دەردەکەون و خۆیان نیشان دەدەن.

کۆتایی 

لێرەدا ئێمە دەبێت هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی دەسەڵاتێکی دیمۆکراتیک کە مافی هەمو نەتەوەو ئیتنیکە جیاوازەکانی تێدا ڕچاو کرابێت. چون با بێ بوونی دسەڵاتی دیمۆکراتیک ئێمە ناتوانین سیستەمێکی پەروەردەی دیمۆکراتیکمان بێت لە ەرێمی کودستانی باشوور بۆ ۲٤۰۰منداڵی تورکمانی قوتابخانەی تورکمانی دانراوە کە ئێمە لە رۆژهەڵات بۆ نزیک بە زیاتر لە دو میلیۆن خوێندکار بێبەشین لە خوێندن بە زمانی دایکی کە زمانی کوردیە.

هەژاری و بێکاری بنەماڵە وایکردووە کە بەشێکی زۆر لە منداڵان ئەمساڵ لە خوێندن بێبەش بن و ئەمەیش ئازارێکی دیکەی بە جەستەی کۆمەڵگای کوردی لەپال زیاتربوونی رێژەی منداڵانی تووش بوو بە مادە هۆشبەرەکان و زۆر بوونی منداڵانی کارو منداڵانی سەرشەقام کرد.

گۆڕان لەعەقڵیەت و بیرکردنەوەی تاکی خوێندکار رووبە کۆمەڵگا سیستەمی پەروەردە سەقەت باری دەهینێت کە دەبێ بنەماڵەو خێزان هەوڵ بۆ باشتر بارهێنانی نەوەیەکی ئازاد، دڵسۆز و ماف ویست بدا و لەوپێناودا چۆن بەرپرسیارە لە دابینکردنی بژێوی ژیانی رۆژانەی منداڵەکەیان وایش برپرس  ین لە بارهێنانی نەوەیەکی نوێ کە داهاتووی وڵاتەکەمانی پێ بسپێرین.


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:51:28/09/2019


زۆرترین خوێندراو