بروسکەی ماتەمینی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە بۆنەی مەرگی بەڕێز "قادر حاجی عەلی"
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 10/11/2020ی زاینیی، "قادر حاجی عەلی" سیاسەتمەدار و سەرکردەی خۆشناو و دیاری کوردستانی باشوور و یەکێک لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکییەتی نیشتمانی لەشاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشینی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
بەناوی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە, پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێیانی و سەرجەم خەڵکی کوردستانی باشوور دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندیی
10ی نوامبری 2020ی زایینی
20ی خەزەڵوەری 1399ی هەتاویی
ئهم بابهته 1200
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:05:10/11/2020