دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٤ی گەلاوێژ، دایە نازەنین یووسفی، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە " فەرەیدوون فارووقی"، بە هۆی نەخۆشی لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان  کردووە.

دایە نازەنین، لەو دایكە خۆڕاگر و شۆڕشگێڕانەی كوردستان بوو كە یەكێك لە ئازیزترین ڕۆڵەكانی پێشكەشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان كرد و بە دڵگەورەییەوە باری ئەم خەمە قورسەشی تا کاتی مردن لەکۆڵنا.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی یووسفی و فاروقی و کەسوکاری دایە نازەنین دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:22:25/07/2020