هاوبەشین لە خەمی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوای ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە کاک حەسەنی خەیام
بەداخەوە ئەمرۆ شەممە ٤ی مانگی جولای کاک حەسەن خەیام پێشمەرگەی قەدیمی و خەباتکاری ناو ریزەکانی کۆمەڵە، لە وڵاتی هۆڵەند بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هۆڵەند، وێرای سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی ئازیزیان و سەرجەم ناسیاوان و هاوڕێیانی کاک حەسەن، خۆی بە هاوبەشیی ئەو خەمە قورسە دەزانێ. دڵنیاین فێداکارییەکانی کاک حەسەن کە لە پێناو ئاواتەکانی پێشکەشی کۆمەڵە و خەڵکی کوردستانی کرد لە داهاتویەکی نیزیک دا دەگەنە ئەنجام، وە یادی کاک حەسەن لە ناو جەماوەری کوردستان بەتایبەت شاری سەقز هەر زیندوو و بەرز ڕادەگیرێت.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
٤ی جولای ٢٠٢٠