به‌شداریی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی كۆمه‌له له ئه‌مریكا له سیمیناری "پرسی كورد له ئێران"
رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی ٢٣ی جونی ٢٠٢٠ هاورێ سه‌لاح بایه‌زیدی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه له وه‌ڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باسكاری به‌شێك له كۆرێك له ژێر ناوی پڕسی كورد لر ئیران به شێوه‌ی ئانلاین بوو. ئه‌و سیمیناره له درێژه‌ی چه‌ندین كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مریكای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران و حیزبی دێموكراتی كوردستان له لایه‌ن ئه‌نستیتوی كورد له واشنگتۆن و زانكۆی كۆلومبیا له نیۆیۆرك به به‌شداریی ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و پسپۆرانی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ئه‌مریكایی، كورد و دیكه به زمانی ئینگلیسی به‌ریوه‌چوو. هاورێ سه‌لاح بایه‌زیدی له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانی ٤١ ساله‌ی كورد له ئیران، هۆكاره‌كانی جیاوازی ئاستی خه‌بات له كوردستان له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئیران، گرنگی یه‌كگرتووی كوردی رۆژهه‌ڵات له دیپلۆماسی جیهانی و به تایبه‌ت ئه‌مریكا و دوواین گۆرانكارییه‌كانی ئه‌و خه‌باته له دوای راپه‌رێنی جه‌ماوه‌ری ساڵی رابردوو له كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئیران كرد.
ئه‌م بابه‌ته 739
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:12:17:29/06/2020