به‌شداریی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه له ئه‌مریكا له كۆنفرانسی رێكخراوی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتووخواز
رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی ٢٥ی جۆنی ٢٠٢٠ به ده‌عوه‌تی فه‌رمی هاورێ سه‌لاح بایه‌زیدی نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه له وه‌لاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به شداریی له كۆنفرانسی رێكخراوی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتووخواز به‌شێوه‌ی ئانلاین كرد. ئه‌و كۆنفرانسه به به‌شداریی ده‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی ئه‌مریكایی و جیهانی و ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌یه له ژێر ناوی (روانگه‌ی ئه‌مریكا بۆ گۆرانكارییه جیهانییه‌كان له سه‌رده‌می كویید – ١٩) به‌ریوه‌چوو. له‌و كۆنفرانسه‌دا باس له كارگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی جیهانی به سهرچوونیهتی به‌ره‌وپێشچوونی پرسی مافه‌كانی مرۆف، مافه دیموكراتییه‌كان و یه‌كسانی كۆمه‌لایه‌تی له وه‌ڵاته جورواجورهكانی جیهانی له‌وانه ئه‌مریكایی لاتین، ئه‌فریقا، رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و رۆژهه‌ڵاتی دوور كرد له كاتێكدا به‌شێك زۆر له‌و وه‌ڵاتانه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی دیكتاتۆری و زۆردار به‌رێوه‌ده‌چن. له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه له ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه باسی له هه‌ڵومه‌رجی كاره‌ساتباری كوردستانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی و ئیران به گشتی له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤاێروسی كۆرۆنا له وه‌ڵاته كرد، به‌تایبه‌ت كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئیران هۆكاری سه‌ره‌كی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه به‌م شێوه زۆره ده‌بێت بناسرین. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاماژه به چه‌ندین به‌ڵگه و داتای باوه‌رپێكراو له باره‌ی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیران وه‌ك دووهه‌مین وه‌ڵات له دوای چین له سه‌ر ئاستی جیهانی كرد.
ئه‌م بابه‌ته 718
جار خوێنراوهتهوه
AM:12:15:29/06/2020