خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە, لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خاتوو حەبیبە مودەڕسی، خوشکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە " مونیرە مودەڕسی" و هاوڕێ ئەبووبەکر مودەڕسی " ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە"، پاش ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو حەبیبە، وەک دایکێک مێهرەبان بوو هەم بۆ برا و خوشکەکانی و هەم بۆ ئەو کەسانەی سەردانیان دەکرد و لە نزیکەوە دەیانناسی؛ دڵ گەورەیی، مێهرەبانی و دڵسۆزی لە خەسڵەتە ناسراوەکانی خاتوو حەبیبە بوو.
بە ناوی کومیتەی ناوەندی و سەرجەم ڕیزەکانی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری مودەڕسی، خزم و کەسوکاری خاتوو حەبیبە و بە تایبەت هاوڕێیان: ئەبووبەکر، فاروق، سولەیمان و فریشتە مودەڕسی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
ئهم بابهته 766
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:09:25/06/2020