باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک ڕەحیم ئەمین پوور ناسراو بە خاڵە ڕەحیمی وەتەمیش، کەسایەتی ناسراوی ناوچەی موکریان و باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، عومەر ئەمین پوور، بە هۆی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش، دایە حومەیرا سەید تەها، هاوسەری خاڵە ڕەحیم و دایکی شەهید عومەر ئەمین پوور، هەر بە هەمان نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خاڵە ڕەحیم دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 287 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:46:23/06/2020