دایكی گیانبەختكردوویەكی كۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد

بە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، دایە خەدیجە سەعیدزادە، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردوو، ناسر ساڵحی، لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

بنەماڵەی دایە خەدیجە لە بنەماڵە ناسراو و شۆڕشگێڕەكانی شاری سەقزن كە خزمەتێكی زۆریان بە كۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان كردووە و جێ بڕوا و متمانەی خەڵكی شاری سەقز و ناوچەكەن.

هاوڕێ ناسر ساڵحی، ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە جەریانی گولەباران كردنی دەیان تازەلاوی شاری سەقز لە قوتابخانەی موسەدقی، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، گیانی ئازیزی بەخت كرد.

بە ناوی كۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی كۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شۆڕشگێڕی ساڵحی و خزم و كەسوكاری دایە خەدیجە دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:06:19/06/2020