خوشکی تێکۆشەرێکی دێرینی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین، خاتوو سوعدا ڕەمەزانی، خوشکی تێکۆشەری دێرینی بزووتنەوەی کوردستان "مامۆستا عومەر عەسری"، بە هۆی نەخۆشی، ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

خاتوو سوعدا، جیا لەوەی دوو برای (مامۆستا عومەر و عوسمان عەسری)، تێکۆشەری دێرینی بزووتنەوەی کوردستانن، بۆخۆشی ئینسانێکی شۆڕشگێڕ و بۆ هەموو تێکۆشەرێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و بە تایبەت هاوڕێیانی کۆمەڵە وەک دایکێک مێهرەبان بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شۆڕشگێڕی ڕەمەزانی و بە تایبەت تێکۆشەری دێرینی بزووتنەوەی کوردستان و دۆستی نزیکی کۆمەڵە مامۆستا عومەر عەسری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 242 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:28:18/06/2020