دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی دایە "بەدیع مورادی"، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو"نەسرووڵڵا میرزایی"، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا، لە گوندی ‌"غیاس ئاوا"ی سەر بە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە بەدیع لەو دایکە شۆڕشگێڕ و جگەرسووتاوەکانی کوردستان بوو کە جگەرگۆشەکەی پێشکەشی کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کرد و تا کاتی مەرگیشی، هەر وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شۆڕشگێڕەکەی مایەوە.
هاوڕێ نەسرووڵڵا میرزایی، پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە، بەهاری ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست بوو و لە پاییزی ساڵی ١٣٦١، لە شەڕێکی قورس لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی ئازیزی بەختکرد.
بەناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خزم و کەسوکاری دایە بەدیع و بە تایبەت هاوسەری دایە بەدیع "کاک یەحیا میرزایی" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین .

ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:05:14/06/2020