بڕیارنامەی پلینۆمی ٤ی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەبارەت بە؛ کورد و بزووتنەوەی سەراسەری لە ئێران

١- گۆڕانکاری لە نیزامی سیاسی ئێران و لاچوونی مۆتەکەی دیکتاتۆری داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی، پێویستیەکی سیاسی، ئابووری، فەرھەنگی و مرۆیی بۆ ھەموو خەڵکی ئێرانە. ئەو گۆڕانکارییە، بەتایبەت بۆ گەلی کوردیش دەرفەتێکی بآوێنە دەخولقێنآ و دەروازەیەکی گەورە بەرەوڕووی دەکاتەوە.

چل ساڵە دەنگ ھەڵبڕینی ئاشکرای گەلی کورد قەدەغەیە، ھەموو ئیمکاناتی خۆرێکخستن و خۆ دەربڕینی ئازادانەی لێ زەوت کراوە، دەنگی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان و چالاکییە فەرھەنگییەکانی کپ کراوە، حیزبە سیاسییەکان کە ھێمای پێگەیشتوویی کۆمەڵگا و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکن قەدەغەن و بەگشتی دەرفەتی گەشەی سیاسی و رێکخراوەیی و رۆشنبیری لە کوردستان سەندراوە. لاچوون و گۆڕانی نیزامی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی، ئەو کۆسپە گەورەیە لە سەر رێی کۆمەڵگای کوردستان لادەبا، وزەی گەورەی ئەو کۆمەڵگایە لە قەتیس بوون رزگار دەکا و بارودۆخی سیاسی و روحی کۆمەڵگای کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی دەگۆڕێت.

ھەرچەند نەمانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بەتەنیا خۆی نابێتە گارانتی بۆ دەستەبەر بوونی ھەموو ماف و داخوازییەکانی گەلی کورد، بەڵام وەھا گۆڕانکارییەک بارودۆخی لەبارتر بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان دەڕەخسێنآ و زەمینە خۆش دەکا بۆ ئەوەی ھێزی گەورەی کۆمەڵگای کوردستان بەفراوانی لەپێناو ئەو ئامانجە سەرەکیانەدا بکەوێتە گەڕ کە لە ساڵەھا لەوە پێشەوە ھەوڵی بۆ دەدەین. بەمجۆرە، ئەو گۆڕانکارییە دەروازەیەکی بەرین بەرەو گەشەی سیاسی کوردستانی رۆژھەڵات دەکاتەوە و دەتوانآ ببێتە ھۆی ئەوەی کورد وەکوو نەتەوەیەک پەرە بە خەباتەکەی بدا و لە ھەموو ئەگەرەکانی داھاتوودا خۆی تەیارتر و دەستی خۆی بەھێزتر بکا و تەنانەت دەرفەتی لەبارتر بڕەخسێنآ بۆ ئەوەی کورد بتوانآ دەنگی خۆی بە ھەموو دنیا بگەیەنێت و پشتیوانی نێونەتەوەیی زیاتر بۆخۆی دەستەبەر بکا.

٢- ھەڵپێچانی نیزامی کۆماری ئیسلامی، بە ھەموو گرینگی و سوودێک کە ھەیەتی، بەڵام ئەرکێکە نە بەتەنیا بە کورد دەکرێت و نە بەتەنیاش لە ئەستۆی ئەوە، بەڵکووبە کەوتنە گەڕی توانا و خەباتی کۆمەڵانی خەڵک لە ھەموو ئێران دەتوانآ بێتە دی. ھەر بۆیەش سەرھەڵدان و پەرەسەندنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسیە ئیعتیرازیەکان بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەکردەوە لە بەرژەوەندی گەلی کورد دایە. ئێمە وەکوو کورد دەیان ساڵە دژ بە زەبروزەنگ و سەرکوتی ئەو رژیمە وستاوینەتەوە، قازانجی ئێمە بەشێوەیەکی بابەتی لەوە دایە کە بزووتنەوەکانی دژ بە رژیمی کۆماری ئیسلامی پەرەبستێنن، ھەموو پانتایی ئێران بگرنەوە، ھەموو نەتەوە و ئایین و چین و توێژەکانی تێیدا بەشدار بن و سەرجەم ببنە بزووتنەوەیەکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە بە ترازان لە چوارچێوەی نەزۆکی ئیسڵاحخوازی، ئامانجی خۆی بکاتە گۆڕانی بنەڕەتی ئەو نیزامە.

بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ھەستیاری ئەم سەردەمەی ئێران و قەیرانی ھەمەلایەنەی ئابووری، سیاسی، نێوخۆیی و دەرەکی کۆماری ئیسلامی، پەرە سەندنی ھەرچی زیاتری ناڕەزایی خەڵک لەو رژیمە و سەرھەڵدانی ناوبەناوی شەپۆلی ئەو ناڕەزاییانە، گەشەی زۆرتری جم و جووڵی نەیاران و ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، ھەموو ئەمانە پێویستی پەیوەندی لەگەلڕ بزووتنەوە و لایەن و کەسایەتیەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی بۆ کورد زیاتر لە جاران ھێناوەتە ئاراوە.

٣- پلێنۆمی چوارەمی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، ھەڵبژێردراوی کۆنگرەی پازدەھەم، بە لەبەر چاو گرتنی ھەمووئەو بابەتانەی سەرەوە، جارێکی دیکە لەسەر سیاسەتی داڕژاوی کۆمەڵە لەو پەیوەندەدا کە لە کۆنگرەی پازەدەمیش پەسەند کرایەوە تەئکید دەکاتەوە. لەسەر ئەو بناغەیە و ئەو لێکدانەوەیە، پلێنۆمی چوارەم پەیوەند و ھاوکاری لەگەلڕ ئەو بزووتنەوە و لایەنانە لەناوخۆ یان دەرەوەی ئێران کە دژی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی بن و نزیکی و پەیوەند لەگەڵیان بۆ بەرژەوەند و ئامانجەکانی گەلی کورد بەکەڵک بێت، بە سیاسەتێکی گونجاو و لە خزمەت ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەزانآ.

جێی دووپات کردنەوەیە کە لە ھەموو حاڵێکدا، کۆمەڵە لە سۆنگەی بەرژەوەندی باڵای گەلی کورد و مافەکانی ئەوەوە دەڕوانێتە ھەموو پەیوەندییەکی لەگەلڕ لایەنە سەرتاسەرییەکان و لەو دیدەوە ھەڵسوکەوتیان دەکا. لەناو جەرگەی ھەموو ھاوخەباتییەکیشدا کە لەگەلڕ ھێزە ئێرانییەکانی ئۆپۆزیسیۆندا بێتە پێشەوە، بە ھەمان شێوە بۆ ناساندن و چەسپاندنی ئامانج و بەرژەوەندەکانی گەلی کورد ھەولڕ دەدا. رادەی نزیکی و ھاوکاری ئێمەش لەگەلڕ ھەر بزووتنەوەیەک یان ھێزێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، بێجگە لە ڕەوا بوونی خۆی، بەستراوەتەوە بەوەی چەندە لەگەڵ بەرژەوەندەکانی گەلی کورد و بزووتنەوەکەی گونجاو و تەبا بێت.


ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:02:07:06/10/2019