کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی چەپی ئیران (فدائیان خلق) بەشداریی کرد

لە رۆژانی ١٢،١٣ و ١٤ی مانگی یوولی ٢٠١٩ لە وڵاتی ھولەند حیزبی چەپی ئێران (فدائیان خلق) یەکەمین کونگرەی خۆی بە ڕێوە برد. لە سەر بانگھێشتی بەرێوەبەرانی کونگرەکە ھەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە بریتی بوون لە ھاورێیان محەمەد میسری، ئەحمەد مورتەزایی و ئەحمەد باب لەو کۆنگرەیەدا بەشدارییان کرد کە لە لایەن ھەیئەتی بەرێوەبەرایەتی کونگرەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لە کۆنگرەی یەکەمی حیزبی چەپی ئێران، هاوڕێ محەمەدی میسری بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پەیامێکی ڕوو بە بەشداربووانی کۆنگرەکە کرد. 

ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:55:16/07/2019