چاوپێکەوتنی نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان


ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۱ی مانگی فێڤرییەی ۲۰۱٩ی زاینیی وەفدێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر.

بە مەبەستی پیرۆزبایی لە  ۲۳ مین ساڵیادی دامەرزاندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، وەفدێکی کۆمەڵە  کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان "عەبدوڵڵا ئازەربار" ئەندامی دەفتەری سیاسی، "کاکۆ عەلیار" ئەندامی کومیتەی ناوەندی و "سامان ریشەساحێب" جێگری نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە هەولێر سەردانی ئەو پارتەیان کرد و لە لایەن بەڕێز "باپیر کامەلا" سکرتێری پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و وەفدێکی سەرکردایەتییان ، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا وەفدی کۆمەڵە بروسکەی پیرۆزبایی ڕێبەری کۆمەڵەیان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدرەانی کوردستان ئاراستەی ڕێبەری ئەو پارتە کرد.
دواتر چەندین تەوەری گرینگی ناوچەکە بە گشتی و دۆسیەی کورد بە تایبەتی کەوتە بەر باس و هەر دو لا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لە سەر کرد، لە کۆتاییدا هەر دو لا لە سەر پێوەندی زیاتری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی کرێکارانی کوردستان  لەم قۆناغە هەستیارەدا جەختیان کردەوە.

ئه‌م بابه‌ته 153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:26:12/02/2019