بانه‌\ چالاکانی مەدەنی بانە به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌وه‌

پە یامی چالاکانی مه‌ده‌نی شاری بانە
بە بۆنە ی 26ی ڕێبە ندان، ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی خە باتی نهێنی کۆمە ڵە

‌‌٭جە ماوە ری خۆشەویستی کوردستان٭
٭خە ڵکی ئازادی خوازی ڕۆژهە ڵات٭

لە کاتێکدا بەرە و یادکردنە وە ی ساڵیادی ئاشکرابوونی خە باتی پڕلە شانازی یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئە ڕۆین، کە ناوچەکە بە گشتی و ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بە تایبەتی لە قۆناغێکی هە ستیار و چارەنووس سازدایە.
کۆمەڵە حەرەکەت و بزووتنەوێکی نویین و مێتۆدێکی خەباتی نوێی نەتەوەیی و سۆسیالیستی بوو کە لە زەمەن و کاتێکی هەستیار دا، لە دایک بوو.

لە سەر دەستی ڕێبەرانێکی خۆنەویست و کۆمەڵاتی بۆ خەباتێکی دژ بە چەوسانەوە و مافی نەتەوەیی لە ڕووی مۆدێلی خەباتی نوێ لەو سەردەمە دا، گۆڕانکارییەکی دڵخۆشکەری لە خەباتی سیاسی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات بە تایبەتی هێنایە ئاراوە.

بە ڵام بە داخە وە پیلانی ناحەزانی ئەم گەلە و خۆویستی و به‌رژەوەندی تەسکی شەخسی و حیزبی چەند لایەن و کە سایەتییە ک بە گشتی، خەباتی سیاسی كوردستانی ڕۆژهەڵاتی سست و بێ هێزی کرد. بە جۆرێک کە تا ئاستێک دڵی نەیارانی کوردیان دڵخۆش کرد.

هیوادارین کۆمەڵە و هە موو حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە بە خۆداچوونەوێکی جیدی، دە ستی برایەتی یەکتر بگرن و دڵی جەماوەر و بنەماڵەی شەهیدان و شۆڕشگێرانی ناوخۆ و دەرەوە خۆشحاڵ بکەن.

ئێمە وەک چالاکانی مەدەنی شاری هەمووکات زیندووی بانە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو کوردستان بە گشتی و ئەندامان و پێشمەرگە و بنە ماڵەی شە هیدانی ئەو حیزبە ڕادەگەیێنین و هیوادارم یادکردنەوەی پیرۆزی 26 ڕێبە ندان ببێتە سەرەتایێکی نوێ و دەستپێشخەریەک بۆ دروستکردنی بەرەیێکی بەهێزی کوردستانی و یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بۆ داهاتوویەکی پڕشنگدار و پڕدە سکەوت.

بڕوامان بە ئیرادەتان هەیە
چاوەڕێی یە کڕیزی و دەسپێشخەریتانین.
13\11\1398
چالاکانی مەدەنی بانە

ئه‌م بابه‌ته 967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:02:12/02/2019