ورمێ/ چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

لە شاری ورمێ چالاکان و هەڵسوراوانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە بە بۆنی 26ی ڕێبەندان ساڵرۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی کۆمەڵە چالاکی بەربڵاوی تەبلیغیان بەڕێوە بەرد. هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە کە بەناوی تێکۆشەرانی "گوردانی 22ی رمێ" چالاکی دەکەن بە نووسینی دورشم و بڵاوکردنەی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵە تایبەت بە ڕۆژی کۆمەڵە بەرەو پیری ئەم ڕۆژە چوون و جارێکی دیکە پەیمانییان لە گەڵ کۆمەڵە و گیانبەختکردوانی گوردانی 22ی ورمێ دووپاتکردەوە.

ئەو شوێناوەی کە چالاکی تەبلیغیان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:جادەی ورمێ و ناوچەی دۆڵی دیزەج، گوندی ناناس، گوندی نازنار، گوندی زێوە، گوندی ژارئاباد، گوندی نەسیرئاباد، گوندی دیزەج.


ئه‌م بابه‌ته 270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:29:10/02/2019