سنە/ چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

هاوڕێیان و ئەندامانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە لەیەکەی هاوڕێی گیانبەختکردوو "ڕامین حسێن پەناهی" شاری سنە شاری هاوڕێیانی گیانبەختکردوو کاک شوانە و کاک شۆکێ و زیبا ڕەشیدی و شەهین باوەفا، شەوی ڕابردوو 19ی ڕێبەندانی 1397ی هەتاویی بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە چالاکی بەربڵاوی تەبلیغیان ئەنجام داوە.

هاوڕێیان و ئەندامانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە لە گەرەکەکانی: قەڵاچوارلان، شێخان، جەورئاوا، بلوار کوردستان، شەقامی سیرووس، گوڵشەن، بە نوسینی دورشم و بڵاوکردنەی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵە تایبەت بە ڕۆژی کۆمەڵە بەرەو پیری ئەم ڕۆژە چوون و جارێکی دیکە پەیمانیان لە گەڵ کۆمەڵە و گیانبەختکردوانی گوردانی شوان نوێ کردەوە.


ئه‌م بابه‌ته 410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:25:10/02/2019