هاوڕێیان و ئەندامانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە لەیەکەی هاوڕێی گیانبەختکردوو "ئەرسەلان جەوزاک" لەشاری بۆکان ، شەوی ڕابردوو 19ی ڕێبەندانی 1397ی هەتاویی بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە چالاکی بەربڵاوی تەبلیغیان ئەنجام داوە.
هاوڕێیان و ئەندامانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە لە گەرەکەکانی: کوی محەمەدی، فەرەهنگیان، کوی ئافتاب، فەلکەی فەرەمانداری، بە نوسینی دورشم و بڵاوکردنەی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵە تایبەت بە ڕۆژی کۆمەڵە بەرەو پیری ئەم ڕۆژە چوون و جارێکی دیکە پەیمانیان لە گەڵ کۆمەڵە و ڕێبەری گیانبەختکردوو دوکتور جەعفەر شەفیعی و هەموو گیانبەختکردوانی کۆمەڵە نوێ کردەوە.
ئهم بابهته 74 جار خوێنراوهتهوه
ئەردەڵان فەرەجی