بەشداری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆڕیادی شەهیدانی موشەکبارانی قەڵای حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۱۷ی ئۆکتۆبری ساڵی ۲۰۱٨ی زایینی وەفدێکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە هەولێر  بەشداریان کرد لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدانی تۆپبارانکردنی قەڵای حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
ئەم رێوڕەسمە بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
شایانی باسە بوەترێ بروسکەی ماتەمینی سەرکردایەتی  کۆمەڵە بە دەستەی بەڕێوەبەری کۆڕیادەکە گەیەندرا.

ئه‌م بابه‌ته 457 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:58:18/10/2018