دایكی گیانبەختكردوویەكی كۆمەڵە لە مەریوان، ماڵئاوایی لە ژیان كرد

بە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخەوە دایە فاتمە سلێمانزادە، ناسراو بە فاتمەی مامە عەزیزی بایەوە، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردووی ناو ڕیزەكانی كۆمەڵە، مستەفا سەعیدزادە و گیانبەختكردوویەكی دیكەی بزووتنەوەی كوردستان، هاوڕێ عەلی سەعیدزادە، بە هۆی نەخۆشی لە شاری مەریوان دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

دایە فاتمە سیمایەكی ناسراوی شاری مەریوان و ناوچەكەی خۆیان بوو، بۆ كوڕان و كچانی ناوچەكە وەك دایكێكی دڵسۆز وابوو، جێگای متمانە و ڕێز و باوەڕی هەموو ئەوكەسانە بوو كە بۆ جارێك لە نزیكەوە بینیبوویان یا ناویان بیستبوو.

دایەفاتمە لە ڕیزی ئەو دایكە شۆڕشگێڕانە بوو كە كۆماری ئیسلامی دەیان جۆر ئازار و ئەشكەنجەی ڕووبەڕوو كردنەوە بەڵام بۆ ساتێكیش نەبەزین.

بە ناوی كۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی كۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری دایە فاتمە دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 174 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:50:29/09/2018