كۆمەڵە، دەستگیركردنی دوو پێشمەرگەی بەدرۆخستەوە

دوای ئەوەی چەند رۆژ لەمەوبەر، ژمارەیەک لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی رایانگەیاند كە دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەیان دەستگیر کردووە، ساڵح شەریفی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە، لە وتووێژێک لەم پەیوەندەدا لە گەڵ هەواڵنێری کوردپا، ئەم هەواڵەی بەدرۆ خستەوە.

هاوڕێ ساڵح وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەواڵەكە دەڵێت: "وەزارەتی ئیتلاعات هەر شارۆمەندێک لە كوردستان بە هەر تۆمەتێك دەستبەسەر دەكات پەیوەندیی دەدات بە حیزبە كوردییەكانەوە".

ئەم ئەندامەی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە هەروەها دەڵێت: "پێشمەرگەكانی كۆمەڵە، شوناس و ناو و نیشانی دیاریان هەیە و هەتا ئێستا هیچ یەك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر نەكراوە".

ئه‌م بابه‌ته 413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:29:31/08/2018