دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لەشاری مەهاباد ماڵئاوایی لەژیان کرد

ڕۆژی شەممە 30ی پووشپەڕی ساڵی 97ی هەتاویی، دایە ئایشێ، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو، سەعادەت مەجنوون، لەشاری مەهاباد بەهۆی جەڵدەی مێشکەوە، ماڵئاوایی لەژیان کرد.

هاوڕێی گیانبەختکردوو سەعادەت مەجنون ساڵی 1342ی هەتاویی لەشاری نەغەدە لەدایک بووە و ساڵی 1360 چەکی پڕ لەشانازی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی کردە شان و لەدوای 7ساڵ پێشمەرگایەتی، لەڕێکەوتی 25\2\1367هەتاویی لە بۆمبارانی شیمیایی دۆڵی بۆتی گیانی ئازیزی بەخت کرد.

بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هاوڕێی گیانبەختکردوو سەعادەت مەجنوون دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:26:22/07/2018