٣١ی جۆزەردان لە وڵاتی ئاڵمان بەرز ڕاگیرا

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی ۲۳/٦/۲٠۱۸ لە شاری كۆڵنی وڵاتی ئاڵمان لەسەر بانگەوازی كۆمیتەی دەرەوەی وڵات، بە بەشداری كۆمەڵێكی بەرچاو لە كادر، ئەندام، لایەنگری كۆمەڵە، ڕێوڕەسمێكی شكۆدار بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە و یادكردنەوەی هاوڕێ سەعید موعینی ناسراو بە "خانە" بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەكە بە سروودی بانگەواز و خولەكێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە و هەموو گیانبەختكردوانی ڕێبازی بەرابەری و ڕزگاری بە فەرمی دەستی پێكرد. سەرەتا لە لایەن هاوڕێ "سوهەیلا بابەك" بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا و ڕیزی بەرنامەكان ڕاگەیندرا.
بەشی یەكەم بە خوێندنەوەی چەند شێعر و پەخشانێك دەستی پێكرد. پاشان پەیامی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە بە بۆنەی ۳۱ی جۆزەردان لە لایەن هاوڕێ "عەلی ڕەنجبەری"، ئەندامی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە خوێندرایەوە. دواتر هاوڕێ "جەمشید بەهرامی" بە پێشكەشكردنی پەخشانێك كۆڕەكەی ڕازاندەوە.
لە درێژەدا هاوڕێ "ئێدریس كۆڵادووزی"، ئەندامی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە، وتارێكی سەبارەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە پێشكەش بە بەشداربووان كرد. دواتر هاوڕێ"دیمەن..سوهرابی بە خوێندنەوەی چەند كورتە شێعرێك هەستێكی تازەی بە كۆبوونەوەكە بەخشی. لە بەشێكی دیكەدا دوكتور "بێهزاد خۆشحاڵی" بابەتێكی لە ژێر ناوی "هەڵسووكەوتی شاروومەندانەی ڕێكخراوەیی" شی كردەوە. لە دواییدا هاوڕێ "مەتین ڕۆژهەڵات" كورتە باسێكی سەبارەت بە گوردانی ۲۲ی ورمێ پێشكەش كرد. و لە دوایین وتاردا دوكتور "فەرهاد قازی زادە" لە بابەتی "ڕۆژهەڵات تەوەری" كۆڵایەوە.
لە كۆتایی ئەم بەشەدا جارێكی دیكە بەخێرهاتن و سپاسی ئامادەبوونی بەشداربووان كرا.
بەشی دووهەمیش تەرخان كرابوو بۆ شایی و هەڵپەڕكێ و پێكەوەبوونێكی گەڕم و گوڕ و هاوڕێیانەی بەشداربووان.
جێگای ئاماژەیە بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم ساڵوەگەری گیانبەختكردنی هاوڕێیان "حامێد سێف پەناهی"، "بێهزاد نووری" و "سەباح حسەین پەناهی" لە ۲ی پووشپەڕی شاری سنە و هەروەها دەستبەسەربوونی هاوڕێ ڕامین حسەین پەناهی. لەم پێناوەد یاد و ڕێگای درەوشاوەی هاوڕێیانی گیانبەختكردوو بەرز ڕاگیرا و ڕێز لە بەرخۆدانی قارەمانانەی هاوڕێ ڕامین گیرا.

ئه‌م بابه‌ته 574 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:46:26/06/2018