بەردەوامیی چالاكی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری بۆكان بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان

تێكۆشەران و هەڵسوڕاوانی بەشی تەشكیلاتی نەهێنی كۆمەڵە لە شاری بۆكان، بۆ دووهەم ڕۆژی بەردەوام بەبۆنەی 31ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە و بۆ یادی هاوڕێی گیانبەختكردووی كۆمەڵە كاك خانەی موعینی چالاكی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتووە بە ناوندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، تێكۆشەرانی كۆمەڵە، لە زۆربەی كوچە و كۆڵانەكانی بۆكان و دەوروبەر تراكت و نووسراوەكانی كۆمەڵەیان بڵاو كردۆتەوە و یادی ئەم ڕۆژەیان بەرز نرخاندووە.

ئه‌م بابه‌ته 319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:02:41:20/06/2018