تكا و داواكاری لە بەرپرسانی حیزبی و حكوومیی هەرێم

عەبدوڵڵا موهتەدی

ڕامین حسێن‌پەناهی بەڕاستی گیانی لە خەتەر دایە، زۆر كەس بەهەق زۆری هەوڵ بۆ داوە. لەم كاتانەدا من بەتایبەتی ڕووی داواكاریم لە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستانە، ڕووم لە پارلەمان و پارلەمانتارانی هەرێمە، ڕووم لە بەرپرسانی حكوومی و حیزبییە، لە كاربەدەستانی باڵای یەكێتی و پارتی و یەكگرتوو و گۆڕان و شیوعی و سۆسیالیست و هاوپەیمانی و هەموو لایەنەكانە. بەداخەوە بۆخۆم ئێستا لە كوردستان نیم دەنا ڕاستەوخۆش دەچوومە خزمەتیان، هەر وەك تا ئێستاش چووم، داوام لێدەكردن پێوەندی بە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بكەن و داوای لێبكەن ڕامین ئیعدام نەكەن، لانیكەم بۆ كاتی ئێستا ڕایگرن و جێبەجێی نەكەن. پێویستیمان بە ئێوەیە دۆستانی دێرینمان لە كوردستانی عێراق، تكایە هەوڵی خێڕامان بۆ بدەن. ئەو چاكەیەمان لەبیر ناچێتەوە، تەنانەت ئەگەر سەركەوتووش نەبن. تكایە ماتڵی مەكەن، داوا لە ئێران بكەن دەست ڕاگرێ.


ئه‌م بابه‌ته 487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:50:06/05/2018