ئاهەنگی نەورۆز لە وڵاتی فینلاند

ڕۆژی شەممە ٣١ی مانگی مارسی ٢٠١٨، لە لایەن فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكان لە شاری هێلسینكی وڵاتی فینلاند، ڕێوڕەسمێكی سیاسی و فەرهەنگی بە بۆنەی نەورۆزەوە بەڕێوەچوو؛ لەم ڕێوڕەسمەدا سەدان كەس لە كوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند تێیدا بەشدار بوون.
لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا، كۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە نەورۆز، وتاری سیاسی و بەرنامەی هونەری پێشكەش كرا.

شایانی باسە هاوڕێیانی كۆمەڵە لە وڵاتی فینلاند بە گەرموگۆڕی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە نەتەوەییە بوون، هاوڕێیان فەرانەك موحەمەد پوور تێكۆشەری ناو ڕیزەكانی كۆمەڵە و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكان و هیوا شا موحەمەدی بە ئیلهام وەرگرتن لە هێمای نەورۆزی سەمای ئازادی و جامانە و گۆڵی سوور كە لە ناوخۆی كوردستانی ڕۆژهەڵاتدا لە ڕێوڕەسمە شكۆدارەكانی نەورۆزی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی یەكجار زۆر شاخە گۆڵی سووریان بە سەر بەشداربوواندا دابەش كرد.                  
یەکێک لە ئەندامانی وەفدەکەی کۆمەڵە، بە سەرجەم خوێندكارانی كوردی نیشتەجێ لە وڵاتی فینلاند گوڵی سووری نەورۆزی سەمای ئازادی پێشكەش كرد.
هونەرمەندان ناسر ڕەزازی، ڕەشید فەیزی نژاد، هۆزان فاتە ، پشتیوان عوبەید بە هاوكاری گرووپی موسیقا، بەرنامەیەكی هونەرییان پیشكەش كرد و بەمجۆرە ئاهەنگی نەورۆزیان بە دەنگی زوڵاڵی خۆیان ڕازاندەوە.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
 كۆمیتەی فینلاند ٣١ .٣ .٢٠١٨

ئه‌م بابه‌ته 875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:28:03/04/2018