کومیتەی نۆروێژی کۆمەڵە بەشداری لە سمیناری ساڵیادی لەسێدارەدانی قازی محەمەددا کرد

ڕێكەوتی ۳۱ی مانگی مارسی ۲۰۱٨ لە شاری سترۆمێن بە بونەی ۷۱ مین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی قازی موحەممەد و هاوڕێكانی لە لایەن كۆمیتەی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سمینارێك بۆ بەڕێزان پەری خالدیان و دوكتۆر خالید خەیاتی بەڕێوەچوو.
لە لایەن كومیتەی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان ئێرانەوە، هاوڕێیان هیواخورەند، نیزام ئیبراهیمی و ئەردەڵان ئازەری بە چەپكە گوڵەوە بەشداریان لەو ڕێوڕەسمەدا كرد.
لە درێژەی سیمیارەكەدا، لایەن كۆمیتەی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە نۆروێژ لەوحی تەقدیرنامە و شەهیدان، بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی كۆمەڵە لە نۆروێژ پێشكەش بە هاوڕێ هیواخۆرەند ئەندامی كۆمیتەی كۆمەڵە لە نۆروێژ كرا.
هەر وەها هاورێیان فەرهاد مینبەری و جەلال مەحمودی وەك وەفدی كۆمەلە بەشداریان لە سیمینارێكی دیكە سەبارەت بە قازی موحەمەد لە شاری فرێدریسكتاد لە وەلاتی نۆروێژ كرد كە لە لایەن حزبی دیموكراتی كوردستان بێڕەوە چوو!

كۆمەڵەی شۆرشگێری كوردستانی ئێران_ كومیتەی نۆروێژ

ئه‌م بابه‌ته 385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:10:01/04/2018