دیدار لەگەڵ، فراكسیۆنی چەپەكان، كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە پارلمانی فەنلاند و حیزبی سوسیال دیموكراتی فەنلاند

ڕۆژی چوار شەمە ڕێكەوتی ٧ی مانگی مارسی ٢٠١٨ وەڤدێكی كۆمەڵە سەردانی پارلمانی فەنلاندیان كرد و لە دوو دانیشتنی جیاوازدا كۆمەڵێك باسی تایبەتیان لەگەڵ وەڤدی بەرانبەر هێنایەوە بەر باس .
سەرەتا هاوڕێیانی كۆمەڵە لەگەڵ وەڤدی نوێنەرانی فراكسیۆنی چەپەكان لە پارلمانی فەنلاند كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان، یوهاننا كەلهو و پاڤۆ ئەرهیمەكی كۆبوونەوەیەكیان پێكهێنا. كۆبوونەوە لەگەڵ وەڤدی چەپەكانی فەنلاند لە پارلمان پاش پێشكەش كردنی باسەكان و شیكاری دوو لایەن و پرسیار و وڵامەكان و داواكاریی دوو لایەن لە یەكترین كۆتایی پێهات
دواتر وەڤدی كۆمەڵە سەردانی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارلمانی فەنلاندی كرد. وەڤدی ماڤی مرۆڤی پارلمانی فەنلاند پێكهاتبوو لە بەڕێزان، كاتیا نۆلوی و ئێڤا بیاودەت، لەم دیدارەیشدا كۆمەڵێك باسی تایبەت هاتنە ئارا. پاش وڵامدانەوە وەڤدی كۆمەڵە بە پرسیارەكان، تەوەرەی باسەكان درێژەی پێدرا.
باسەكانی دوو  دانیشتنەكە بریتین بوو لە
پرسی كورد لە كوردستانی ڕۆژهەڵات، پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران  و كوردستان  لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران،  پرسی كۆڵبەران، بابەتی زیندانیانی سیاسی و ئێعدام و شكەنجە كردنیان لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە، پرسی ژنان و بار و دۆخی بوومە لەرزە لێدراوانی پارێزگای كرماشان، دۆخی ڕامین حوسەین پەناهی، بەشێك لەو باسانە بوون كە وەڤدی كۆمەڵە لەگەڵ وەڤدی بەرانبەر هێنایانە بەر باس و داواكاری و چاوەروانییەكانی كۆمەڵەی لە سەر ئەو پرسانە لە لەگەڵ باس كردن.
هەمان ڕۆژ وەفدی كۆمەڵە سەردانی بنكەی حیزبی سوسیال دیموكراتی فەنلاندی كرد كە لە لایەن بەرێز تێرۆ شەمەیكا بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی حیزبی سوسیال دیموكرات پێشوازیان لێكرا.
وەڤدی كۆمەڵە پێكهاتبوو لە هاوڕێیان:
ئیبراهیم كۆنەپۆشی جێگری كۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی كۆمیتەی دەرەوەی وڵات، ئارام بوداغی ئەندامی كۆمیتەی دەرەوەی وڵات، ناسر برزویی و مەنسوور یاری ئەندامانی كۆمیتەی كۆمەڵە لە فەنلاند، فەرانەك موحەمەد پوور ئەندامی كۆمەڵە.

ئه‌م بابه‌ته 937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:19:13/03/2018