ڕاپۆرتی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە ئۆسلۆ

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی ٨ی مارسی ٢٠١٨ لە سەر بانگەوازی یەكێتی كرێكارانی نۆروێژ( LO ) بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن ڕێوڕەسمێكی بەشكۆ بە بەشداری هەزاران كەس لە چالاكانی بزووتنەوەی یەكسانیخوازی ژنان بەڕێوەچوو، هەزاران كەس لە تێكۆشەرانی چەپی نۆروێژی و بیانی نیشتەجێ لە نۆروێژ، كاتژمێر ١٨ی ئێوارە لە مەیدانی كرێكاری شاری ئۆسلۆ كۆبوونەوە.
پاش قسە وباسی چالاكانی بزووتنەوەی ژنان و خوێندنەوەی پەیام و بابەتی ڕێكخراوە چەپەكان، جەماوەری ئامادە لە مەیدان لە كاتێكدا تابلۆ و پلاكاردی تایبەت بە خواستی ژنانیان بە دەستەوە بوو بە خۆپیشاندان بە ناو شەقامەكانی شاری ئۆسلۆ دا  دەستیان دایە خۆپیشاندان.
كۆمەڵێكی بەرچاو لە تێكۆشرانی كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات ڕێكخراوی نۆروێژ بە نەریتی هەموو ساڵە بە مەستی گەیاندنی دەنگی ژنانی كورد و دەر بڕینی هاوپشتی و هاوخەباتی خۆیان لە گەڵ ژنانی گشت جیهان لە مەیدانی كرێكاری شاری ئۆسلۆ كۆبونەوە و شان بە شانی بەشدار بوان بەپیر ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنەوە ڕۆیشتن.

كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
کومیتەی نۆروێژ

ئه‌م بابه‌ته 414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:30:09/03/2018