بەشداری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە پرسەی قادر قادری

ڕۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٨ی مانگی ۲۰۱٨ی زائینی وەفدێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بەشداری رێوڕەسمی خاكسپاری و پرسەوسەرەخۆشی كاك قادر قادری كادری نیزامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانیان كرد لە رۆژی ٦ی مانگ تیرۆر كرا و گیانی بەخت كرد.
ئەم رێوڕەسمە بە بەشداری حیزب ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان سەرەتا لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دیمۆكرات بەڕێوەچوو  و دواتر لە بنكەی سیاسی ئەو حیزبە رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بەڕێوە چوو.
 وەفدی كۆمەڵە لەم رێوڕەسمەدا پرسە و هاوخەمی سەركردایەتی و ریزەكانی كۆمەڵەیان گەیاندە سەركردایەتی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان.
شایانی باسە بوەترێ وەفدی كۆمەڵەی شۆڕشگیڕ بریتی بوون لە هاوڕێیان، ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە، رفیق حسێن پەناهی ئەندامی كومیتەی ناوەندی، ئیدریس كولاهدوزی ئەندامی كومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانی وسامان ریشەساحێب جێگری دەفتەری نوێنەرایەتی كۆمەڵە لە هەولێر.

ئه‌م بابه‌ته 670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:06:09/03/2018