ڕێوڕەسمی ٨ی مارس لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە بەڕێوەچوو

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی ڕەشەممە، بەرابەر بە ٨ی مارسی ٢٠١٨ی زایینی، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕێوڕەسمێك بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كادر و پێشمەرگە و ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵە لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵە بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەكە بە سروودێكی شۆڕشگێڕانە لە لایەن دوو كەس لە هاوڕێیانی پێشمەرگە (سەعدی موعەزز و مەعسوومە حەشایەب) و هەروەها چەند ساتێك بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختكردووانی ڕێگای ئازادی و یەكسانی دەستی پێكرد.

پاشان هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە بە بۆنەی ٨ی مارس، قسە و باسێكی ڕوو بە ژنانی ئازادیخوازی كوردستان پێشكەش كرد.

دواتر پەیامی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بە بۆنەی ٨ی مارس لە لایەن هاوڕێ كەوسەر فەتاحیەوە خوێندرایەوە.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەكەدا پەیامی كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هاوڕێ سەرگوڵ میرزایی خوێندرایەوە.

لە كۆتایی بەشی یەكەمی ڕێوڕەسمەكەدا، شانۆیەك بە بۆنەی ٨ی مارس لە لایەن گرووپی شانۆی كۆمەڵەوە پێشكەش كرا.

لە میانەی ڕێوڕەسمەكەشدا دوو كەس لە هاوڕێیانی كۆڕی بانگەواز ( سەعدی موعەزز و مەعسوومە حەشایەب ) چەند سروودێكیان پێشكەش كرد.

بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەكەش تەرخان كرا بۆ شادی و خۆشی ئامادەبووان و بەم شێوەیە ڕێوڕەسمەكە كۆتایی پێهات.

ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:33:08/03/2018