چالاكی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری سەقز

لە درێژەی چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەكانی كوردستان بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە، لە دوو شەوی ڕابردوودا، ڕۆڵە قارەمانەكانەكانی شارەكەی كاك حەمە حسێن‌ كەریمی سەرەڕای زاڵ بوونی كەشێكی ئەمنیەتی توند بە سەر شاری سەقزدا چاونەترسانە دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە نووسینی درووشم ڕێزیان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان و چەند دەیە خەباتی بێ وچانی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی هاورێیانی كۆمەڵە لە شاری سەقز چالاكی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
شەهرەكی دانشگا، حەماڵ‌ئاوا، شاناز، كەریم ئاوا، بەربڕان و چەند شەقامێكی سەرەكی شار.

لە لایەكیترەوە هاوڕییانی كۆمەڵە لە شاری سەقز سەردانی گۆرێ كاك حەمە حسێن‌كەریمیان كردووە  وپەیمانی وەفاداری بە ڕێبازەكەیان تازە كردووەتەوە.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن قوتابیانی ڕێبازەكەی كاك حەمە حسێن‌كەریمی، عەتا قورئانی، یەحیا خاتوونی، عومەر فەیزی و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵە، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ڕێبازەكەی كاك حەمە حسێن‌كەریمی.

ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:42:13/02/2018