چالاكی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە بۆ سێهەمین جاری بەردەوام لە شاری بانە

هەڵسووڕاوان و تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری بانە لە درێژەی چالاكییەكانیان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەلە، بۆ سێهەمین جاری بەردەوام دەستیان دایە چالاكی تەبلیغی و بە نووسینی درووشم و هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە ڕێزیان لە ٢٦ی ڕێبەندان و مێژووی پڕ لە سەروەری كۆمەڵە گرت.

هاوڕێیانی نهێنی كۆمەڵە لە شاری بانە لەو شوێنانەی خوارەوە چالاكییان بەڕێوەبردووە: گوڵشار، شەقامی سڵێمان بەگ، شەهرەكی تەوحید و هەروەها ئاڵای سووری كۆمەڵەیان لە بەرزایی ئاربابا هەڵكردووە.

هاوڕێیانی كۆمەڵە لە شاری بانە لە گەڵ نووسینی درووشمی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان، درووشمی نا بۆ سزای ئێعدامی ڕامین حسێن‌پەناهیشیان لە دیواری شەقام و كۆڵانەكانی شار نووسیوە و بەم شێوەیە ئەم سزا نامرۆڤانەیەیان مەحكووم كردووە كە بە سەر ڕامین داسەپاوە.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن هاوڕێیان و هەڵسووڕاوانی چاونەترسی كۆمەڵە لە ئاربابای سەربەرز، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە درێژەدان بە ڕێبازی گیانبەختكردووان سادق چراغی، مستەفا مەجیدی، موعتەسەم فاروقی و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵە.

ئه‌م بابه‌ته 45 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:30:13/02/2018