چالاكی بەردەوامی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری بانە + وێنە

چالاكان و هەڵسووڕاوانی گیان لە سەر دەستی كۆمەڵە لە درێژەی كار و چالاكییەكانیان لە شاری بانە بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان،  ڕۆژی كۆمەڵە، شەوی ڕابردوو لە زۆربەی كۆڵان و شەقامەكانی ئەو شارە چالاكی تەبلیغییان بەڕێوەبردووە و بەم شێوەیە پێشوازییان لە ڕۆژی كۆمەڵە كردووە.

ئەو شوێنانەی چالاكانی كۆمەڵە لەو شاری بانە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
جادەی ئێران گاز، گوڵشار، فەنی و حیرفەیی، سڵێمان بەگ، كوی فەرهەنگییان و چەند شەقامێكیتری ئەو شارە.

دەستان خۆش و ماندوو نەبن هاوڕێیانی ئاڵای سووری كۆمەڵە لە شاری بانەی قارەمان، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە ئەرك و كار و تێكۆشانتان


ئه‌م بابه‌ته 315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:32:12/02/2018