ئاکسیۆنێک لە بەردەم سەفارەتی ئێران لە یونان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەكشەممە، ١١ی فێوریەی ٢٠١٨ی زایینی، ژمارەیەك چالاكی سیاسی دانیشتووی وڵاتی یونان بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی  سەركەوتنی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی ڕژیمی پاشایەتی لە بەردەم سەفارەتی كۆماری ئیسلامی لە ئاتێن كۆبوونەوە و بە هەڵگرتنی پلاكارتی ڕامین حسێن‌پەناهی و هیدایەت عەبدوڵڵا پوور، ئەم حوكمە نامرۆڤانەیەی كە بە سەر ئەم دوو چالاكە سیاسییە كوردەدا سەپاوەیان مەحكووم كرد.

لەم ئاكسیۆنەدا كە لە لایەن ئەندامانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و شوورای كۆچبەرانی سیاسی ئێران لە ئاتێن ڕێكخرابوو، درووشمی دژە حكوومەتی و" زیندانی سیاسی ئازاد دەبێ بكرێت" بەرز كرایەوە.


کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی یونان

ئه‌م بابه‌ته 190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:43:11/02/2018