بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران، خۆپێشاندانێک لە شاری ئۆسلۆ بەرێوەچوو

ڕۆژی شەمە ڕێكەوتی ١٦ ژوئێن  بە هاوكاری هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی گەلانی ئێران لە ژێر ناوی كومیتەی پشتیوانیی لە خۆپیشاندانەكانی گەلانی ئێران، خۆپیشاندانێكی گەورە بۆ پشتیوانی لە خەڵكی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە برد.
سەرەتارەتا ئاپۆرەی جەماوەر لەبەر دەركی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ كۆبوونەوە، پاش نیو كاتژمێر خوێندنەوەی بەیان نامە و درووشمدان بە زمانەكانی فارسی، كوردی و نۆروێژی، بە خۆ پیشاندان بە ناو شەقامەكانی ئۆسلۆ بەرەو بەر دەركی سەفارەتی ئێران كەوتنە ڕێ، لە بەر دەركی سەفارەتی ئێران سەدان كەس لە ئامادەبوان كە پێكهاتبوون لە چالاكانی كورد، فارس و بەلووچ بە درووشمدان و خوێندنەوەی پەیام و بەیان نامە تا كاتژمێر ١٥ درێژەیان بە كۆبوونەوەكە دا.

ئەولایەنانەی خۆ پیشاندانەكەیان سازدابوو بریتی بوون لە:
١. كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
٢. كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
٣. حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
٤. حیزبی دیموكراتی كوردستان
٥. سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
٦. ڕێكخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی كوردستان
٧، ڕێكخراوی یاری كورد
٨. ئیتحادی فدائیانی خەڵكی ئێران
٩. حیزبی مەردومی بەلووچستان

ئه‌م بابه‌ته 673 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:33:09/01/2018