دیداری نێوان پەیوەندییەكانی كۆمەڵە و سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 24ی دێسامبری 2017ی زاینیی وەفدێكی پەیوەندییەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەڕێز شۆڕش حاجی سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیان كرد لە شاری هەولێر و لە لایەن هاوڕێیان، ساڵح شەریفی بەرپرسی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەكانی هەولێر پێشوازییان لێكرا.
لەم دیدارەدا چەندین تەوەر و بابەتی رۆژ خرایە بەر باس و هەر دولا ئاڵ و گۆڕی بیروڕایان لە سەر بابەتەكان كرد. پاشان هەر دو لا سەر لەنوێ لە سەر پێكهێنانی بەرە یان چەترێكی فراوان كە هەموو لایەنەكانی رۆژهەڵات بتوانن پێكەوە كاری هاوبەش بكەن جەختیان كردەوە. لە كۆتاییدا هەر دو لا سووڕ بوون لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی كۆمەڵە و سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران.


ئه‌م بابه‌ته 658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:58:26/12/2017