ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە سەبارەت بە دەست بە سەر بوونی دوو پێشمەرگەمان لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە!

ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی ڕێكەوتی ١٧ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی دوو پێشمەرگەی كۆمەڵە لە كاتی چوونیان لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر بە هەڵە بە بازنەیەكی هێزە عێراقییەكان لە نزیك كەركووكدا تێدەپەڕن و لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستگیر دەكرێن.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ هەر لە یەكەم ساتەكانی ئەم ڕووداوەوە لە ڕێگەی دام و دەزگاكانی پێوەندیدارلە  كوردستانی باشور لە هەوڵی ئازاد كردنی ئەم پێشمەرگانەی دایە. جێی ئاماژەیە كە ئەو پێشمەرگانە هیچ یاسایەكی هەرێمی كوردستان و یا خود هیچ یاسایەكی عێراقیان پێشێل نەكردووە و هیچ پاساوێكیش بۆ دەستگیرییان نییە و دەبێت ئازاد بكرێن. ئێمە لە هەوڵەكانی خۆمان بۆ رزگار بوونی ئەم دوو پێشمەرگە بەردەوام دەبین.

 
سكرتارییەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
2017/12/9

1396/9/18

 

ئه‌م بابه‌ته 1726 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:33:10/12/2017