بەشداریی هەیئەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە كۆنگرەی پارتی سۆسیال دێموكراتی ئاڵمان

ڕۆژانی چوارشەممە تا شەممە ٦ تا ٩ی مانگی دێسامبر، لە سەر بانگهێشتی پاڕتی سۆسیالدێموكڕاتی ئاڵمان هەیئەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ هاوڕێیان ناهید بەهمەنی بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەكان و كەیوان فەرامەرزی كۆردیناتۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان،  بەشدارییان لە كۆنگرەی پاڕتی سۆسیالدێموكڕاتی ئاڵمان لە شاری بێڕڵین كرد.

رۆژی چوارشەممە ٦ی مانگ لە لایەن بەرپرسانی كۆنگرەوە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی بۆ میوانانی بیانی  و بەرپرسانی نێودەوڵەتی رێكخرابوو.
لە كۆنفڕانسدا هەر یەك لە بەڕێزان ئاخیم پۆست سكرتێری گشتی پاڕتی سۆسیالیستی ئورۆپا 'بلۆكی سۆسیالدێموكڕاتەكانی ئوروپا' و ماڕتین شولز سەرۆكی پاڕتی سۆسیالدێموكڕاتی ئاڵمان  وە سیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، كورتە وتارێكیان لە سەر گرنگی و كاریگەری هاوكاریی سۆسیالدێمۆكڕاتەكان لە دنیادا پێشكەش كرد.  ڕۆڵی پاڕتی سۆسیالدێموكڕاتی ئوروپا و ڕێكخراوی هاوپەیمانی پێشڕەو وە هەروەها ئەركی داهاتۆیان لە پێناو بەهێزتركردنی سۆسیالدێموكڕات ناوەڕۆكی باسەكانی لە خۆ گرتبوو.

لە سەر نوێ كردنەوەی سوسیالدێموكڕاسی لە ئوروپا وە هەروها بۆچوونی نوێ لە سەر سیاسەتی پێشڕەو بۆ گشت وڵاتان، پانێلێك لە لایەن بەڕێزان Udo Bullmann ئەندام پاڕڵمانی چالاكی یەكێتی ئوروپا، Sergei Stanishev  سەرۆك وەزیرانی پێشوی بوڵغارستان و سەرۆكی پارتی سۆسیالدێموكڕاتی ئوروپا، Maria Joao ئەندام پاڕڵمان و سەرۆكی سۆسیالدێموكڕاتەكانی ناو پاڕڵمانی یەكێتی ئوروپا  وە هەروەها چەند كەسایەتی دیكە لەوانە وەزیری دەرەوەی پێشوی نۆڕوێژ بەڕێوە چوو. لە كۆتاییدا كۆنفڕانسێكی ڕاگەیاندنی نێونەتەوەیی بۆ مێدیاكان ئەنجامدرا.

كۆنگرەی ئەندامان ڕۆژی پێنج شەممە بە وتاری ماڕتین شولز سەرۆكی پاڕتی 'ئێس.پی.دی' دەستی بە كاری خۆی كرد، جیا لە هەڵبژاردنی سەرۆكی حزب، تەوەرەكانی ئەسڵی لە سەر پەسەند كردنی بڕگەگەڵێكی تازە و چاوپێخشاندن بە سەر بەرنامەكانی حزبیدا بوو، هەروەها  چاكسازی لە پارتەكەیاندا  و باسی هاوكاری كردن یا نەكردن لە گەڵ حكومەتی تازە  بابەتێكی دیكە بوون كە باس و لێدوانیان لە سەركرا.

ماڕتین شولز بە ٥٠٨ دەنگی بەڵێ، لە كۆی ٦٢٠ دەنگدا متمانەی زیاتر لە سەدا هەشتای نوێنەرانی بەشداربووی كۆنگرەی بەدەست هێناوە وە بۆ جارێكی دیكە وەك سەرۆكی  پاڕتی 'ئێس.پی.دی'،  هەڵبژێردراوە.

هەڵبژاردنی كۆمیتەی بەڕێوەبەری كارێكی دیكەی كۆنگرە بوو كە  ٢٥ كەس وەك دەستەی بەڕیوەبەری حزب هەڵبژێردران  ڕێژەی ژن ١٢ كەس و پیاو ١٣ كەس.

زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە دەنگی خۆیان بە بڕگەیەكدا  بۆ هەوڵ و گفتوگۆ لە پێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە گەڵ حزبی ژیموكڕات مەسیحی و سۆسیال مەسیحی. هەر لەو پێناوەدا هەفتەیەك ماوە بە ماڕتین شوڵز درا تا لە كۆنفڕانسێكدا بۆ ئەندامان ڕێگا چارەكان بۆ دانوستاندن، بخاتە بەر باس و پاشان لە كۆنگرەی تایبەتدا لە مانگی ژانویە ئەنجامی دانیشتن و گفتوگۆ لە گەڵ حزبەكانی دیكە بخاتە بەر دەنگدانی ئەندامانی حزب. شایانی باسە دوای پەسەند كردنی برگەی ناوبراو، حزبی دێموكڕات مەسیحی بە ڕێبەری خانمی مێركڵ پێشوازی خۆی لە بڕیاری كۆنگرەی 'ئێس.پی.دی' كرد.

لە میانەی كۆنگرەدا هاوڕێیانی كۆمەڵە لە گەڵ میوانان و بەرپرسانی بەشداربوو كۆمەڵێك دیدار و چاوپێكەوتنیان ئەنجامدا و بیرو ڕایان لە سەر بابەتی جۆراوجۆر ئاڵوگۆڕ كرد.

لە كۆتایی ڕۆژی ئاخردا لە لایەن دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەكانەوە نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێری نێودەوڵەتی پاڕتی 'ئێس.پی.دی' كرا.  

پاڕتی سۆسیالدێموكڕاتی ئاڵمان 'ئێس.پی.دی'،  یەكێكە لە حزبە كۆنەكانی وڵاتی ئاڵمان و دوهەمین حزبی كۆنی دنیایە كە ساڵی ١٨٦٣ دامەزراوە. ئەو رێكخراوانەی كە ئەو حزبەیان دامەزراند بریتی بوون لە: كۆمەڵەی گشتی كرێكارانی ئاڵمان، حزبی سۆسیالدێموكڕاتی كرێكاران. پاڕتی ئێس.پی.دی' زۆرترین ڕۆڵی هەبوە لە لابردنی سیستمی پاشایەتی و  ڕاگەیاندنی شێوەی كۆماری لە ساڵی ١٩١٣.  لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمەوە پاڕتی 'ئێس.پی.دی' ٣ جار گەورە ڕاوێژكاری باڵای ئاڵمان بوە،  ویلی برانت، هلموت شمیت و گرهارد شرودر.
پاڕتی سۆسیالدێموكڕاتی ئاڵمان خاوەنی بڕیاڕی كاریگەرە لە ناو سۆسیالدێموكڕاتەكانی دنیادا
لەئێستادا پۆستی سكرتێری گشتی پاڕتی سۆسیالیستی ئوروپا، بەرپرسی ڕێكخراوی هاوپەیمانی پێشڕەو بە دەست پاڕتی ناوبراوە.
لە ناو پاڕڵمانی ئاڵمان بە هەموو ئەیالەتەكانەوە ١٥٣ كورسی بەدەستەوەیە.
ماوەی دوو ساڵە پاڕتی 'ئێس.پی.دی' و كۆمەڵەی شۆڕشگێر  وەك پاڕتی خۆشك هاوكاریی یەكتر دەكەن.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەكان
٩ی دێسامبری ٢٠١٧



ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:54:09/12/2017