پەیامی هاوخەمی کۆمەڵێک لە حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانی و ئێرانییەکان بۆ گیانبەختکردووانی ٢ی پوشپەڕ






پەیامی هاوخەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بۆ شەهید بوونی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوی کۆمیسیونی سیاسیی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاونیشتمانیانی بەڕێز
کۆمەڵانی خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان


بە پێی ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی دەستەیەک لە پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە سنە کەوتوونەتە کەمینی هێزە سەرکوتکەر و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە دوای تێکهەڵچوونێکی نابەرابەردا بە داخەوە ٣ کەس لە تێکۆشەرانی کۆمەڵە گیانیان لە دەست داوە.
گیان لە دەستدانی ئەو ژمارەیە لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بۆ هەموو دڵسۆزانی بزووتنەوەی کورد جێگای داخ و پەژارەیە و بە خەسارێک بۆ بزووتنەوەی کورد دادەنرێ.
کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی ئەو ٣ تێکۆشەرەی کۆمەڵە سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی، پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکات و سەبر و سەبووری بۆ هەموولایەک بە ئاوات دەخوازێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی
٣ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی
٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٧ی






راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە بۆنەی گیانبەختکردنی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ

بە داخێکی زۆرەوە دوێنێ هەینی 2ی پوشپەڕ، سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دەوروبەری شاری سنە لە بۆسەیەکی ھێزە داگیرکەرەکانی کوردستاندا گیانیان بەخت کرد.
ئێمە وێڕای دەربرینی ھاوخەمی خۆمان، پرسە‌و سەرەخۆشیمان ئاراستە بنەماڵە و ھاوسەنگەرانیان دەكەین‌و دڵنیاین کە کۆماری ئیسلامی ناتوانێ ئەو تاوانە بکاتە دەرفەتێک بۆ تۆقاندنی خەڵکی کوردستان و نیشاندانی ھێزی خۆی. خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان بە وشیاریەکی زۆرترەوە درێژەی دەبێ و دیکتاتۆریی داگیرکەران کۆتایی دێ و ڕزگاریی خەڵکی کوردستان خەو لە چاوی زۆرداران دەزڕێنێ.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
3ی پوشپەڕی 1396
24ی ژوەنی 2017


په‌یامی ھاوخەمی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بونەی شەھید بۆنی سێ پێشمەرگەی کومەلە لە شاری سنە

هاوڕێیانی به‌ڕێز له کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران!

شه‌هید کرانی پۆلێک پێـشمه‌رگه و تێکۆشه‌ری ئێوه له رۆژی ٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٦ له ناوچه‌ی سنه‌ به‌ده‌ست هێزه دژی گه‌لییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بووه مایه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی ئێمه‌ش. سه‌باره‌ت به‌ له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڕێیانه‌تان، وێڕای ناردنی سڵاو بۆ گیانی پاکیان، به‌ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڕێ و هه‌ڤاڵان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیی خۆمان ده‌رده‌بڕین.

ئه‌م شه‌هیدانه تازه‌ترین ده‌سته‌ی نێو کاروانی دوورودرێژی گیان به‌ختکردنی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ رزگاریی نیشتمانه‌كه‌مانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه وێ ناچێ ئاخرین ده‌سته‌ی ئه‌م کاروانه بن. چونکه له‌لایه‌ک کۆماری ئیسلامی هه‌روا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵامی ویست و داخوازه ئینسانی و دێموکراتیک و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی ئێمه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا به رێگای سیاسی و مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ش ده‌ری ببڕین، هه‌ر به ئاگر و زیندان و ئێعدام و تێرۆر و ته‌نانه‌ت کوشتنی که‌سانی بێدیفاع و بێده‌ره‌تان بداته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌ش، هه‌مووی ئه‌مانه قه‌ت نابنه هۆی ئه‌وه که گه‌لی ئێمه واز له خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکانی خۆی بێنێ. ئه‌وه مافی سروشتی و ته‌نانه‌ت ئه‌رکی هه‌ره بنه‌ڕه‌تیی تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مانه که بۆ رێکخستنی ریزه‌کانی ئه‌م گه‌له و دڵنیایی به‌خشینه‌وه به‌ خه‌ڵک که خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه و له به‌رامبه‌ر هێرش و سه‌رکوتدا بێ پشت و په‌نا نین، له‌سه‌ر خاک و له‌نێو خه‌ڵکی خۆیاندا حزووریان هه‌بێ و له تێکۆشانی سیاسی و ته‌شكیلاتیی خۆیان به‌رده‌وام بن.

دۆستانی به‌ڕێز! به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌رده‌م رووله‌گۆڕانی ناوچه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌رمانه و هه‌روه‌ها ئه‌رک و ریساله‌تێکی وه‌کیه‌کی خه‌باتگێڕی که له‌سه‌ر هه‌موومانه، شه‌هید بوونی ئه‌م پۆله شه‌هیده ده‌بێ جارێکی دیکه‌ رووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌شمان بۆ یه‌کخستنی ریزه‌کانی خه‌بات له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانمان بکاته‌وه. گیانی شه‌هیده‌کانمان ئه‌و کاته شاد ده‌بێ که به لێکگه‌یشتن و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتر، کارێک بکه‌ین هه‌موو زه‌رفیه‌ت و تواناکانی خۆڕاگری و خه‌باتگێڕیی گه‌له‌که‌مان به‌شێوه‌ی یه‌كگرتوو و هه‌ماهه‌نگ بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئاواتی شه‌هیده‌کان ده‌كار بخه‌ین.

له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هاوخه‌می و هاوپێوه‌ندیی خۆمان.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
٥ ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٦





پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی کۆمەڵە

لە دوای بڵاو بوونەوەی راگەیەندراوی سكرتاریەتی #كۆمەڵەی_شۆرشگێڕی_زەحمەتكێشانی_كوردستانی_ئێران لە پێوەند بە شەهید بوونی پۆلێك پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە شاری سنە، دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پەیامێكی بڵاو كردەوە كە تیایدا سەرەخۆشی لە كۆمەڵە و خانەوادەی سەربەرزی ئەو سێ شەهیدە دەكات:
دەقی پەیامی سەرەخۆشی دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
بە پێ‌ راگەێندراوی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران دەستەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵە لە كاتی بەرێوەبردنی ئەركی سیاسی و تەشكیلاتی لە شاری سنە دەكەونە كەمینی هێزە بەكرێگیراوەكانی رژیمی ئاخوندی و بە داخەوە 3ی پێشمەرگەیان شەهید دەبێ‌.
بەو بۆنەوە بە ناوی ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هاوغەمی وپەژارەی خۆمان بە سەركردایەتی كۆمەڵەی دۆست و خانەوادەی ئەو شەهیدانە رادەگەێنین.
رۆحی ئەو سێ‌ شەهیدەو تێكرای شەهیدانی رێگەی سەرفرازی گەل و رێگەی ئازادی شاد بێ .

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی
3ی پووشپەری 1396 كۆچی خۆری
ڕێکه‌و 2017-06-25 01:12:29






راگەیەندراوی ” پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان” بە بۆنەی شەهید بوونی پۆلێک پێشەرگەی کۆمە ڵە .

راگەیەندراوی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی شەهید بوونی پۆلێک پێشەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیرانەوە .
دەقی راگەیەندراوەکەیە.
بۆ بەرێز: کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بنەماڵی سەربەرزی شەهیدان
لەگەڵ سڵاوێكی شۆڕشگێڕانە
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە لە رێگای راگەیاندراوی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگە تێکۆشەری حزبەکەتان لە شەری قارەمانانەدا دژی رژیمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی پێگەیشت کە گیانی پاکیان فیدای خاکی پاکی کوردستان کردوو پەیوەست بە کاروانی پر لە سەروەریی شەهیدان بوون .
بەهەموو شێوەیەک کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی رژیمی ئاخوندی محکوم دەکەین، لە پێناو یەکگرتووی و یەکریزی نەتەوەی گەلەکەمان بەرامبەر بە رژیمی کۆنەپەرستی ئاخوندە ئامادەی هەموو هاوکاریەکین تاگەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەکانمان .
بەناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ” پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان” پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هەموو ئەندامان لایەنگران و خەلکی بە شەرەفی کوردستان دەکەین.
شەهیدان هێمای نەتەوەی گەلەکەمانن ، سەربەرزی بۆ شەهیدانی رٕێگای رٕزگاری و سەربەخویی کوردستان.
بڕوخێ کۆماری پەت و سێدارە.
پارتی لیبڕاڵ دیمۆکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
٢٤/٦/٢٠١٦بەرامبەربە
٤ی پوشپەڕ ٢٠١٦کوردی







پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

بەڕێزان: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان

بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانمان لە شەڕێکی نابەرابەر و لە گەڕەکی شاڵمانی شاری سنە بیست. تووشی خەم و پەژارەی کردین و پێمان وایە کە شەهیدبوونی هەر پێشمەرگەیەک، خەسارێکی گەورەیە کە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و مافخوازی کورد دەکەوێت.
هەر بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانە، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، خۆمان بە هاوخەمی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەزانین و هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەردەبڕین و ڕایدەگەیەنین کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی و مافخوازیی کورد، گەلێک قوربانی داوە و لەو پێناو گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی، سەرەڕای هەموو کەند و کۆسپەکان، لە خەباتی خۆی بەردەوام بووە و دەبێت. دوژمنانی کوردیش دەبێ ئەوە بزانن کە گەلی کورد تا گەیشتن بە ئامانجەکانی، کۆڵنادات و لە بەگژداچوونەی ستەم و داگیرکاری بەردەوام دەبێت.

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان – ئێران
25/6/2017







پەیامی هاوخەمی رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان به بۆنەی گیانبەختکردنی سێ تێکۆشەری کۆمەڵە

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی گیان لە دەست دانی سێ تێکوشەری گەلەکەمان لە رێزەکانی کومەڵەی شورشگیری زەحمەتکشانی کوردستان لە مێدیاکان بەڵاو کراێەوە کە لە شەر و پێکدادانێکی قارەمانانە دژی کۆنەپەرستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنە گیانیان بەخشیە خاک و نیشتمانی کورد.
ئێمە سەرەڕای بە داخبوونمان بۆ گیان لە دەستدانی ئەو تێکوشەرەانەی رێگای رزگاری کورد و کوردستان سەرەخوشی دەکەین لە بنەماڵە و هاوسەنگەرانیان و هەموو خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان.

سڵاو لە گیانی پاکیان و سەرشوری بۆ داگیرکەرانی کوردستان و کۆماری سێدارەی ئێرانی
رێکخراو یاری کورد رێکخراوی دیموکراتکی یارسان








ابراز همدردی سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران بە حزب کومەلە کردستان ایران

کشتار و جنایت در کردستان توسط جمهوری اسلامی ادامه دارد

بنا به اطلاعیه رسمی حزب کومه له کردستان ایران (سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ایران – کومه له)، جمعی از پیشمرگان و اعضای تشکیلات مخفی این حزب، روز جمعه دوم تیرماه ۱٣۹۶ ( ۲٣ ماه ژوئن ۲۰۱۷) در سنندج مورد تهاجم نیروهای رژیم قرارگرفتند که منجر به درگیری شدید شد. طی این درگیری سه تن از اعضا و پیشمرگان کومه له به نام‌های "صباح حسین پناهی"، "حامد سیف پناهی" و "بهزاد نوری" جان باختند.
پس از حمله منسوب به داعش در تهران، متاسفانه همانگونه که پیش‌بینی می‌شد، رژیم جنایتکار جمهوری اسلامی به بهانه مقابله با "تروریسم" به سرکوب و جنایات خود پوشش مذهبی داده و قصد دارد افکار عمومی را منحرف کند. ایجاد فضای جنگی و از آن طریق سرکوب وسیع مقاومت تاریخی مردم در کردستان، سیاستی بوده است که که رژیم جمهوری اسلامی از بدو حیات ننگین خود و تا کنون دنبال کرده است لازم است که همه نیروهای آزادیخواه، متحد و همصدا در برابر این سرکوبگریها و جنایات ایستادگی کرده و رژیم را وادار به عقب نشینی کنند.
یکی دیگر از سیاست‌های رژیم، تحت فشاردادن خانواده‌های فعالین سیاسی و مدنی است. بنا به اخبار رسیده، پس از این عملیات، رژیم دست به دستگیری‌های وسیعی زده است. تعدای از افراد خانواده حسین پناهی و به ویژه انور حسین پناهی فعال مدنی باسابقه در زمره دستگیرشدگان هستند. در این رابطه و به دنبال فراخوان یکی از اعضای خانواده حسین پناهی، حرکتی برای افشا این دستگیری‌ها و فشار روی جمهوری اسلامی برای آزادی هر چه سریعتر آنان در حال شکل گیری است. ما ضمن حمایت از این گونه تلاش‌ها، از همه آزادیخواهان و نیز نهادهای مدافع حقوق بشر می خواهیم ضمن محکوم کردن این دستگیریها از هرگونه تلاش برای رساندن صدای اسیران دربند و خانواده آنها فروگذاری نکنند.
ما ضمن همراهی و همدردی با خانواده جانباختگان حزب کومه له ، صمیمانه به رهبری و اعضا و پیشمرگان این حزب تسلیت گفته و خود را درکنار و همراه آنها می‌دانیم و ایمان راسخ داریم که مبارزه متحدانه همه مردم در سراسر ایران به شمول جنبش ملی – دمکراتیک در کردستان، برای کسب آزادی، دمکراسی و عدالت سرانجام پیروز خواهد بود.

کمیته مرکزی سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران
۲۶ ماه ژوئن ۲۰۱۷ - ۵ تیرماه ۱٣۹۶





اطلاعیه کنگره ملیت های ایران فدرال در خصوص جان باختن جمعی از پیشمرگان حزب کومله کوردستان ایران

مردم مبارز و ازادیخواه ایران

با کمال تاسف و تاثر مطلع شدیم روز دوم تیر ماه یکهزارو سیصد و نود و شش سه تن از پیشمرگان حزب کومله کوردستان ایران به اسامی صباح حسین پناهی و حامد سیف پناهی و بهزاد نوری که جهت انجام فعالیت تشکیلاتی و ارتباط با مردم به شهر سنندج رفته بودند در مسیر راه با کمین نیروهای تروریستی سپاه پاسداران برخورد وقهر مانانه طی نبردی نابرابرسرانجام با وارد نمودن ضربات مهلک به نیروهای تروریستی سپاه پاسداران در راه ازادی کوردستان و ایران جان باختندما اعضای کنگره ملیت های ایران فدرال ضمن ابراز تاسف مراتب همدردی خود را به خانوادهای محترم این جان باخته گان و رهبری حزب کومله کوردستان ایران واعضا و پیشمرگان مبارز کومله اعلام و خود را در غم از دست دادن این عزیزان شریک می دانیم ومراتب پشتیبانی خود را از مبارزات ملت کورد و حزب کومله کوردستان ایران اعلام و بر این باوریم که رژیم جمهوری اسلامی ایران در جنین شرایطی به هر تو طئه ای در جهت ضربه زدن به جنبش ملی دموکراتیک ملیت ها دریغ ندارد اما انجه مهم و باید مد نظر همه نیروهای ملیت های ایران قرار گیرد همدلی و همکاری تمامی ملیت ها حول پلاتفرم مشترک می باشد و تنها راه رهایی ملیت های ایران از دست سرکوبگران جمهوری اسلامی همانا اتحاد و همبستگی تمامی نیروهای مبارز و ازادیخواه ایران است

ما اعضای کنگره ملیت های ایران فدرال ضمن عرض تسلیت مجدد و حمایت دوباره از مبارزات ازادیخواهانه تنها راه رهایی مردم راسرنگونی جمهوری اسلا می ایران میدانیم و در این راه از هیچ کوششی فرو گذار نخواهیم بود

کنگره ملیت های ایران فدرال
٣ /۴ /١٣٩۶





جان‌باختن سه پیشمرگ حزب کومله کردستان ایران و ابراز همدردی و تسلیت سازمان مجاهدین خلق ایران

حزب کومله کردستان ایران اعلام کرد روز جمعه دوم تیرماه96 تیمی از پیشمرگه‌ها و اعضا تشکیلات مخفی این حزب در شهر سنندج به کمین نیروهای امنیتی و سپاهی رژیم افتاده و در نتیجه این درگیری نابرابر با نیروهای سپاهی و اطلاعاتی 3 پیشمرگ جان باختند.

طبق بیانیه حزب کومله کردستان ایران، در درگیری پیشمرگان با نیروهای امنیتی و انتظامی و سپاه پاسداران، متقابلاً ٦ تن از نیروهای امنیتی و سپاهی رژیم کشته شدند.
پیشمرگان جانباخته عبارتند از: صباح حسین‌پناهی، حامد سیف‌پناهی و بهزاد نوری.

سازمان مجاهدین خلق ایران با درود به پیشمرگان جانباخته، به حزب کومله کردستان ایران، همرزمان و خانواده‌های پیشمرگان شهید و دلیر تسلیت می‌گوید و با آنان ابراز همدردی می‌کند.


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:27:30/06/2017